دەسپێکی چل و هەشتەمین ئۆلەمپیادی جیهانیی فیزیک لە ئەندوونزیا
تهمووز 17, 2017 10:15 Asia/Tehran
چل و هەشتەمین دەورەی ئۆلەمپیادی نێونەتەوەیی فیزیک بە ئامادەبوونی نوێنەرانێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە میوانداری شاری یوگیاکارتا دەست پێ بوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، لەم رکابەریە نێدەوڵەتیانەدا کە لە رۆژی یەکشەممەوە لە ئەندوونزیا دەست پێدەبێ و تا 24 ی تەمووز بەردەوام دەبێ زیاتر لە 650 قوتابی هەڵکەوتە لە 86 وڵاتی جیهانەوە ئاستی زانیاری و زانستی خۆیان لە بواری فیزیک دا تاقی دەکەنەوە .
دروشمی ئەمساڵی ئۆلەمپیادی نێونەتەوەیی فیزک لە ئەندوونزیا ئەوەیە : " من فیزیکم ، فیزیک بۆ ئاشتی ، فیزیک بۆ ژێانێکی باشتر " .