تنیسی ویمبڵدۆن: ڕاجر فدێرێر بووه پاڵه‌وانی گره‌ند ئێسله‌م ویمبڵدۆن
ته‌مووز 17, 2017 11:58 Asia/Tehran
تنیسۆری پێشه‌نگی سویسی به سه‌رکه‌وتن به‌رانبه‌ر ماریێن چیلیچ کاپی زێرینی پێشبڕکێیه‌کانی گره‌ند ئێسله‌م ویمبڵدۆنی برده‌وه.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵێ مێهر، ڕاجر فدێرێری سویسی و ماریێن چیلیچ له کرواسی دیداری فیناڵی گره‌ند ئێسله‌م ویمبڵدۆنیان به‌ڕێوه‌برد که له کۆتاییدا فدێرێر به ئه‌نجامی ۳ به‌رانبه‌ر به سیفر سه‌رکه‌وت.
فدێرێر به خاڵه‌کانی ۶ به‌رانبه‌ر به ۳ و ۶ به‌رانبه‌ر به ۱ و ۶ به‌رانبه‌ر به ۴ توانی چیلیچ بباته‌وه.
به‌م شێوه راجر فدێرێر که گره‌ند ئێسله‌می ئۆسترالیاشی بردووه‌ته‌وه توانی له سه‌روبه‌ندی ۳۶ ساڵه‌ییدا ببێته‌وه پاڵه‌وانی گرینگ ترین پێشبڕکێ وه‌رزشی تنیس له ساڵی ۲۰۱۷.