پێشانگای نیگارکێشی ئه‌فسانه کوردییه‌کان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
له میانه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی داهاتوودا له شاری سنه پێشانگایه‌کی نیگارکێشی به ناوه‌ڕۆکی ئه‌فسانه و حه‌کایه‌ته کوردییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ئه‌م پێشانگایه له لایه‌ن مامۆستا مه‌هدی زیائه‌دینی، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بورای نیگارکێشی و په‌یکه‌رتاشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشانگاکه کاتژمێر ۵ی ئێواره، ۲۵‌ی پووشپه‌ڕ ده‌ستی به کارکردووە و تاکوو۱ی گه‌لاوێژ درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌مووان ده‌توانن سەردانی ئەم پێشانگا هونه‌رییه بکه‌ن.
کاره هونه‌رییه‌کان له چه‌ند به‌یتی ناسراوی کوردی وه‌ک سوارۆ، شێخ ڕه‌ش، شێخ مه‌ن، شۆڕه مه‌حموو و مه‌رزینگان و هتد وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند مه‌هدی زیائه‌دینی له ئه‌فسانه‌کانی وه‌ک سەیدەوان، برایمۆک، په‌ری خان، لاس و خه‌زاڵ و گه‌نج خه‌لیل بۆ خوڵقاندنی ئه‌م وێنانه که‌ڵکی بردووه.
شایانی باسه که کێشانه‌وه و وێنا کردنی ئه‌فسون و ئه‌ده‌به کۆنه‌کان یه‌کێکه له کۆن ترین لقه‌کانی نیگارکێشی له جیهاندا و له‌م بواره‌دا ژاپۆنییه‌کان زیاترین کاری هونه‌ری ناسراوی جیهانیان هه‌یه.