ته‌مووز 17, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • شاخەوانی دەڕە شاری توانی بچێتە سەر چیای بچوکی ئیورست وبەرزترین چیای وڵاتی گورجستان

وەرزشکار وشاخەوانی خەڵکی شارستانی دەڕەشاری سەربەپارێزگەی ئیلام توانی له بەرزائیەکانی کازبک لە وڵاتی گورجستان بڕواتە سەر .

حەسەن ساعدی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری کوردپرێس لەم بوارەداوتی: سەرکەوتن بەسەر چیای کازبک لە وڵاتی گورجستان کە لەلایەن شاخەوانانی جیهان بە ئیورستی بچوک ناوبانگی دەرکردووە وپێنج هەزارو چلوحەوت مێتر بەرزایی هەیە لە ماوەی چوار ڕۆژ ئەنجامی گرت. وتیشی: ئەم سەرکەوتنە لە دۆخێکدا ئەنجام بوو کە بەش گەلیک لە ڕیگاکە تەکنیکی وسەخڵەت بوو وسەرتاسەری ئەم ڕیگایە بەفرەو سەهوڵ داپپۆشیبوو. ئەم شاخەوانە دەڕە شاری یە وتیشی: تیمی نێردراو لە وڵاتی ئێران بۆ سەرکەوتن بەسەرئەم چیا بەفراویە بریتی بوولە شازدە کەس وبەرنامەی سەفەریش ڕۆژی چوارشەممە بیست ویەکی پۆشپەڕ کاتژمێر نۆی بەیانی بە کاتیی خۆجیی دەسپێکراو بەرنامەی ئەم سەفەرە یش چوار ڕۆژی خایاند. چیای کازبک حەوتەمین چیای بەرز لە زەنجیرە چیاکانی قەفقاز. ناوی گورجی ئەم چیایە مەکینواری یە وبە مانای چیای سەهۆڵاوی یە ، ئێستاکە ڕیگای دەسڕاگەیشتن بەم ناوچەیە تەنیا لە ڕیگەی شاری تیفلیسی پێتەختی گورجستان ئەگەری هەیە.