دەس خستنی میداڵیای زیوی یارییەکانی جیهانیی پارا ی" ڕاکردن لە مەیدان"ی لەندەن لە لایەن ئافرەتی ئێرانییەوە
خاتوونێکی ئێرانی لە چوارەمین ڕۆژی ڕکابەرایەتیی جیهانیی کەم ئەندامانی (پارا ڕاکردن و مەیدانی) لە لەندەن، لە لقی هاویشتینی نەیزە دا، پلەی دووەمی بە دەست هێنا و میداڵیای زیوی کردە مل.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "هاشمیەی موتەقییان" شەوی سێشەممە لە یاریگەی ئۆڵمپیکی پارک لەندەن بە هاویشتنی ٢٠ مەتر و ٦٦ سانتیمی توانی میداڵیای زیوی لقی هاویشتنی نەیزەی کلاسی F56 بە دەست بێنێ و ڕکۆردی ئاسیایی خۆیشی تا ١٤ سانتیم بەرزتر بکاتەوە.
لەم لقەدا "دایانا دادزیتە" لە وڵاتی لێتۆنییەوە بە هاویشتنی ٢٧ مەتر و ٧ سانتیمی نەیزەکەی، جگە لەوەی میداڵیای زێڕی ئەم ڕکابەرایەتییەی کردە مل، ڕکۆردی جیهانیشی بەرزتر کردەوە.
"مارتینا ڤیلینگ" لە ئەڵمانەوە بە هاویشتنی ٢٠ مەتر و ٥٧ سانتیمی میداڵیای برۆنزی بە دەست هێنا.
کاروانی ٢٠ کەسیی ئێران تا کۆتایی سێهەم ڕۆژی ئەم ڕکابەرایەتییە توانیبووی شەش میداڵیا بریتی لە چوار میداڵیای زیو و دوو میداڵیای برۆنز بباتەوە.
ڕکابەرایەتیی ڕا کردن و مەیدانیی پاڵەوانەتیی کەم ئەندامانی جیهان (پارا ڕاکردنی مەیدانی) بە بەشداری زیاتر لە هەزار وەرزشوان لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە لە ١٤ی ژولاییەوە لە لەندەن دەست پێ بووە و تا ٢٣ی ژولایی درێژەی دەبێ.