پیشانگایێکی خزمه‌تگوزاریی ئیداره‌ی خۆشبژێویی کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هاوکات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی حه‌فته‌ی خۆشبژێویدا پیشانگایێک له خزمه‌تگوزاری و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌نته‌ری ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی که له لایه‌ن ئیداره‌ی خۆشبژێوییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی حه‌فته‌ی خۆشبژێوی ڕۆژی دووشه‌ممه پیشانگای خزمه‌تگوزاری و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌نته‌ری ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی که له لایه‌ن ئیداره‌ی خۆشبژێوییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن به به‌شداریی جێگر و به‌رپرسی گشتیی ئه‌و ئیداره‌یه به‌ڕێوه‌چوو.
زوهره شه‌ریفی، سه‌رۆکی کاروباری شارستانه‌کانی ئیداره‌ی خۆشبژێوی له په‌راوێزی ئه‌و پیشانگایه‌دا ڕایگه‌یاند: پیشانگاکه به هاوکاریی حه‌وزه‌ی توانابه‌خشی، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وزه‌ی پێشگیری ئیداره‌ی خۆشبژێوه‌ی به‌ڕێوه‌چووه.
ناوبراو زیادی کرد: پیشانگاکه تا کۆتایی ڕۆژی 30ی پووشپه‌ڕ له پارکی موعه‌لێمی کرماشان به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌ریفی ئاشکراشی کرد: له پیشانگاکه‌دا هه‌ندێک به‌رهه‌می که‌مئه‌ندامان بریتیی له پیشه‌ی ده‌ستی، جانتا، پێڵاو و پیشه‌ی چێوینه نمایش ده‌کرێن.
ناوبراو وتیشی: کێبه‌رکێ و ڕکابه‌ریی جۆراوجۆریش له بواری شێوه‌کاری و کاری ده‌ستی به شتومه‌کی به‌که‌ڵک نه‌هاتوو و زبڵ له په‌راوێزی پیشانگاکه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.