حمامی مێژوویی حاجی شابازخانی کرماشان نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه
جێگری میراتی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی حه‌مامی حاجی شابازخان به دوو میلیارد ڕیاڵه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کبه‌ر ڕه‌زایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا مێژووییانه پێویستیان به گوژمه و کات هه‌یه و بۆیه‌ش ئه‌مساڵ گوژمه‌یێکی دوو ملیارد ڕیاڵی بۆ ئه‌و کاره ته‌رخان کراوه.
ناوبراو زیادی کرد: له پڕۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌مامه‌دا سیسته‌می کاره‌با، سیسته‌می زێرئاو، نوێکردنه‌وه‌ی وێنه و نه‌خش و نیگاره‌کان، هه‌روه‌هاش ته‌یارکردنی ئه‌و بینا مێژووییه به سیسته‌می گه‌رمایی و سه‌رماییه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ حه‌مامی شابازخان له به‌شی کۆنی شاری کرماشاندایه و مێژوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می قاجاڕ و له شه‌قامی موده‌ڕڕسی کرماشاندایه و چه‌ند به‌شی گه‌رمخانه و خه‌زێنه‌ی ئاوی سارد و گه‌رم و سه‌ربێنه (ژووری جل گۆڕین)ی هه‌یه.