ئاب 05, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی خوولی نایابی سەرتریی تۆپی پێی ئیران

خوولی نایابی سەرتریی کەنداوی فارس یان لیگی سەرتریی تۆپی پێ ئێران، ڕکابەرییەکانیی خوولی نایاب و بانترین ئاستیی یانەکانی تۆپی پێ ئێرانە کە دوای لیگی ئازادەکان دەستی بەکارکرد.

هەر ئێستا ئەم ڕکابەرییانە لەتەشکی ١٦ تیم بەڕێوە دەچێت. یەکەمین خوولی ئەم لیگە لە بەرواریی ١١ خەزەڵوەری ١٣٨٠ بە ئامادەبوونیی ١٤ تیم بە فەرمی دەستپێکرا.

 لەم خووولە نایابە لە درێژەی ١٦خوولی بەڕێوە چوونیی، تیمەکانیی (سپاهانی ئەسفەهان) پێنج جار، دوایین جار ١٣٩٤،(ئیستقلالی تاران) سێ جار، دوایین جار١٣٩٢،(پیرسپۆلیسی تاران) سێ جار،دوایین جار ،١٣٩٦(فولادی خوزستان) دوو جار، دوایین جار ١٣٩٣ و پاسی تاران، سایپای کەرەج و ئیستقلالی خوزستان هەرکام جارێک پلەی پاڵەوانیان دەستخستووە.

دوایین پاڵەوانییەتی یانەی سپاهان 

 

لە ڕیزبەندی ڕاگەیاندراوە لە لایەن فێدراسیۆنیی نێو دەوڵەتیی مێژوو وئاماری تۆپی پێ لە ساڵی ٢٠١٢ی ئەو خوولە نایابە، وەکوو " ٣٦مین خوولی نایابی هێزمەندی دونیا" و " چوارەمین خوولی نایابی هێزمەندی ئاسیا " هەڵبژێردراوە. جیا لەوە لە ڕیزبەندیی ڕاگەیاندراو لە لایەن ئەم فێدراسیۆنەوە، لیگی سەرتریی ئێران ڕیزبەندیی ٤٧ دونیا و چوارەمیی ئاسیای لە سەدەی ٢١ زایینی (٢٠٠١تا ٢٠١٢) دەستخستووە وهەروەها ئەم لیگە لە ساڵی ٢٠١٤ پلەی سێهەمین خوولی نایابی ئاسیای دەستخستووە.

 

شێوەی هەڵبژاردن بۆ خوولە نایابەکانیی پاڵەوانانی ئاسیا

لە ساڵی ١٣٧٨ ت ساڵی ١٣٩٠ چوار تیم لە ئێران لە شێوەی ڕاستەو خۆ لە قۆناخیی گرووپیی خوولەنایابەکانیی پالەوانانی ئاسیا بەشداریان کردووە . لە ساڵی ١٣٩٠ چوار بەرەبەشی ڕاستەو خۆیی ئێران ، بە دوو بەرەبەشی ڕاستەو خۆ و دوو بەرەبەش لە پلێ ئاف گۆڕدراون.

لەساڵی ١٣٩١ بەرەبەشەکانیی ئێران بە سێ بەرەبەشیی ڕاستەو خۆ و بەرەبەشێکیی پلێ ئاف گۆڕدران.

یانە هەڵکەوتەکانیی جامی پاڵەوانانی ئاسیا 2017

 

لیگی سەرتریی کەنداوی فارسی ئێران ٩٦-١٣٩٥ شانزدەهەمین خوولیی ڕکابەرییەکانیی خوولەنایابەکانیی کەنداوی فارسە کە لەو داسێزدە تیم لە وەرزیی ڕابردوو هاوڕێ سێ تیم سەرکەوتووی لیگی ئازادەکان بریتیت لە تیمی پەیکان وەکوو پاڵەوان و تیمەکانیی ماشێن سازیی و سەنعەتی نەوت وەکوو تیمەکانیی دووهەم و سێهەم بەشداریان کردووە . ئەم خوولەی لیگ لە بەرواریی ٤ گەلاوێژ ی ١٣٩٥ دەستپێکراوەو لە ١٤ گوڵانیی ١٣٩٦ بە پاڵەوانیەتیی پێرسپۆلیس و جێگری پاڵەوانیی ئیستقلالی تاران و پلەی سێهەمیی تیمی تراکتۆر سازی تەورێز

کۆتایی پێهاتووە .

تیمی ئیستقلالی خوزستان پاڵەوانیی خوولی ڕابردوو، بەرگریکاریی پاڵەوانیی لەم خوولەی ڕکابەرییەکان دا بوو کە جێگەیەکی سەرتر لە حەوتەمیی دەست نەخست.

 پاڵەوانییەتی یانەی پێرسپۆلیس 

ئەنجامەکان و ڕێکۆردە یەکجارییەکانیی جامی ٩٥-١٣٩٦

سەرترین گوڵژەن

مەهدی تارمی لە پیرسپۆلیس بە ١٨ گوڵ

سەرترین پاس بۆ لێدانیی گوڵ

محەممەد ئێرانپووریان لە تراکتۆرسازی تەورێز بە ٨ پاس بۆ گوڵ

سەرترین گوڵپارێز

عەلیڕەزا بیرانوەند لە پیرسپۆلیس

تەنیا یاریزانیی هەت تریک (سێ گوڵ لە یاریەک دا)

مەهدی ڕەجەب زادە لە یانەی زۆبی ئاهەن

مەهدی تارمی

 



 

لە وێنەی گرنگترین ڕووداوەکانی ئەم وەرزە دەتوانین ئاماژە بە کرانەوەی یاریگەی نەقشی جیهانی ئەسفەهان و ماڵئاوایی مۆحسێن تۆرکی لە دونیای داوەریی بکەین.

یاریگەی نەقشی جیهانی ئەسفەهان

 

سەرپەیڤ