ئاب 11, 2017 12:17 Asia/Tehran
  • جوان درەوشانەوەی وەرزشوانانی مویتای ئێران لە جیهاندا

یانەی "مویتای" لاوانی ئێرانی بە بەشداری لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی "تایلەند" سێ میداڵیای زێڕ و سێ برۆنزی بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ لە ڕۆژی کۆتایی ڕکابەرایەتییەکانی "مویتای"ی لاوانی جیهان لە بانکۆکی تایلەند، "سەجاد سەتاری" "محەممەد ڕەزا چابۆک" و "سەعید ئەکوامپور" سێ میداڵیای زێڕیان بۆ یانەی ئێران دەس خست.

پێشتریش "ئەمیر حسێن زوڵفی" ، "حسێن عەبدی" و "حەسەن مەحموودزادە" سێ میداڵای برۆنزیان بۆ یانەی لاوانی ئێران بە دەست هێنابوو.

یانەکانی تازەلاوان و لاوانی ئێرانی کە بۆ یەکەم جار لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی "مویتای" بەشدارییان کردبوو،  کارنامەی جوان و درەوشاوەیان هەبوو.