ئاب 11, 2017 15:14 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی ئێران لەبەرامبەر مالدیو لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە قۆناخی نۆزدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی بالەی ئافرەتانی ئاسیا،هەڵبژاردەی مالدیوی شکست دا .

هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی ئێران ڕۆژی هەینی لە سێیەمین دیداری خۆی لە قۆناخی تاقمیی نۆزدەهەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی ئافرەتانی ئاسیا کە بە میواندارەتی فیلیپین بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ مالدیو یارییان کرد و ئەم تیمەیان سێ بەسەر سیفر شکست دا.

هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی ئێران لە تاقمی چوارەمی  پێشبڕکێکان پێشتر لە بەرامبەر تیمەکانی چینی  تایپە و تایلەند شکستی هێناوە.

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لەسبەینێ شەممە بۆ بە دەستهێنانی  پلەی نۆیەم هەتا چواردەهەم لەگەڵ خەینمەکانیان یاری دەکات.

پێشبڕکێکانی باڵەی ئافرەتانی پاڵەوانی ئاسیای ساڵی 2017 بە ئامادەبوونی چواردە هەڵبژاردە لە نۆیەمی ئووت لە شاری مانیلی فیلیپین  دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ