پالەوانیی ئێران لە ڕکابەرییەکانیی کوراشی گەنجانیی ئاسیا
ئاب 12, 2017 09:09 Asia/Tehran
ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانیی کوراش تەمەن ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا بە پالەوانیی تیمی نیشتمانیی گەنجانیی ئێران لە بۆجنورد، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، کۆتایی پێهات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، هەڵبژاردەی گەنجانیی کوراشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی دوای دەستخستنیی سێ نیشانیی زێر، بوو بە پاڵەوانیی پێنجەمین خوولی ڕکابەرییەکانیی کوراشی گەنجانیی ئاسیا لە شاری بۆجنورد.
لەم ڕاکابەرییانە هەڵبژاردەکانیی ئۆزبەکستان و تورکەمەنستان لە ڕێزبەندییی دووهەم و سێهەم دا ڕاوەستان . پێنجەمین خوولی ڕکابەرییەکانیی کوراشیی گەنجانیی ئاسیا بە بەشداری ١٢ تیم لە حەوت کێش لە بۆجنورد دا بەڕێوە چوو .
کوراشی یەکێ لە لقەکانیی زۆران بازییە کە تەکووزی وڕەوێشتێکی تایبەتیی بۆ مانا کراوەتەوە . نوێنگەی ئەم وەرزشە ناوچەگەلێکیی ئاسیای ناوەندییە .