ئاب 12, 2017 10:37 Asia/Tehran
  • دووهەمین سەرکەوتنی تیمی باسکەی ئێران لە ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانیی ئاسیا

تیمی باسکەی ئێران لە ڕاکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیان توانیی تیمی باسکەی سوریا شکست بدات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیمی باسکەی ئێران  رۆژی هەینی لە دووهەمین یاریی خۆی لە ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا لە لوبنان توانیی هەڵبژاردەی سوریا بە ئەنجامیی ٨٧  بە ٦٣ شکست بدات.  هەڵبژاردەی ئێران بەم سەرکەوتنەی توانیی بگاتە قۆناخیی چارەگیی بەر لە فیناڵی ئەم پێشبرکییانە.

 تیمی باسکەی ئێران ڕۆژی چوارشەممەیش لە یەکەمین یاریی خۆی توانیی تیمی هیند بە ئەنجامیی ١٠١ بە ٥٤ شکست بدات. وەرزشڤانانیی تیمی باسکەی ئێران  سێهەمین و دوایین یاری خۆی  سبەینێ یەکشەممە بەرامبەر ئەردەن بەڕێوە دەبات .  شانزدە تیم لە چوار گرووپ لە ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا پێکەوە مڵملانی دەکەن. ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا لە ڕۆژی سێ شەممە (٨ ئاگۆست" دەستپێکراوە و تا ٢٠ ئاگۆست درێژەی دەبێت . ئەم پێشبرکێیانە بەجێ ڕکابەرییەکانیی جامی گەلانی ئاسیا بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ