کێبه‌رکێی زۆرانبازیی نه‌ونه‌مامانی 29 پارێزگای وڵات له ئیلام ده‌ستی‌پێکرد
ڕۆژی ڕابردوو کێبه‌رکێی زۆرانبازیی نه‌ونه‌مامانی 29 پارێزگای وڵات له شاری ئیلام ده‌ستی‌پێکرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری ته‌ندروستیی ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای ئیلام له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌دا وتی: 34هه‌مین خولی کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازیی نه‌ونه‌مامانی فێرگه‌کانی وڵات له شاری ئیلام‌دا ده‌ستی‌پێکرد.
مه‌لیحه ئیسلامی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م کێبه‌رکێیانه به ئاماده‌بوونی 600 وه‌رزشوان له 29 پارێزگا و له دوو به‌شی ئازاد و فه‌ره‌نگی له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه له کۆگه‌ی وه‌رزشیی قه‌ڵاوێزاندا ده‌ستی‌پێکرد.
ناوبراو وتیشی: له هه‌ر پارێزگا له دوو به‌شی ئازاد و فه‌ره‌نگیدا 8 که‌س له چوار کێشدا به‌شداری ده‌که‌ن و ڕۆژی هه‌ینیش کێبه‌رکێکانی چوار کێشی یه‌که‌می ڕشته‌کانی ئازاد و فه‌ره‌نگی به‌ڕێوه‌چوو و کێبه‌رکێکانی چوار کێشی دووهه‌میش ئه‌مڕۆ شه‌ممه/ 21ی گه‌ڵاوێژ ئه‌نجام ده‌بێت.