ئاب 12, 2017 17:43 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم جار ، هەڵکشانی نوێنەری کوردستان بۆ لیگی دەستەی یەکەمی فووتسالی وڵات

نوێنەری کوردستان هەڵکشا بۆ لیگی دەستە یەکەمی فووتساڵی وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ی ناوەندی کوردستان ، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش وتازە لاوانی کوردستان وتی: دوا قۆناخی کێبەرکیکانی فوتساڵی لیگی دەستە دویەمی وڵات ئێوارەی ڕۆژی هەینی بیستی گەلاوێژ لە سەقزکۆتایی پێ هات وتیمی ساکای پەخشی سەقز کێبەرکیکانی بە سێزدە ئیمتیاز بردەوەو هەڵکشایە لیگی دەستە یەکی وڵات. حامد جولایی وتی: دوا قۆناخی  کێبەرکیکانی فوتسالی لیگی دەستە دووی یانەکانی وڵات ئێوارەی ڕٶژی هەینی بیستی گەلاوێژ بە ئامادە بوونی شەش تیم لە هەوڵی دووهەزارکەسەی شەهید ئابدرم ی شارستانی سەقەز کۆتایی پێ هات. ساکا پەخشی سەقز نوێنەری کوردستان لە گروپی یەکەم لەگەڵ تیمەکانی مارون کوهگیلویەو بوئر ئەحمەد ، زانکۆی سەمای دزفول، ئەمیر کەبیری کاشان ، شەهید فەرهادی ئەهواز ، وشەهروەندی نوین سورک هاوگرۆپ بوون. تیمی ساکای پەخشی سەقز بە ئەنجام دانی یاری بەهێز وباش لە بەرانبەر خەنیمەکانی خۆی توانیی ئیمتیازی باش بەدەس بهێنێت ولەگشت تیمەکان یەک لەدوای یەک تێپەڕیت. نوینەری پارێزگەی کوردستان لە دوائین یاری خۆی دا کە بەبەشداری بەرپرسانی شارستان وتەماشاوانانی هۆگر ی سەقزی بە ڕێوەچوو لە بەرانبەر تیمی زانکۆی سەمای دزفول یاری کرد وبە شکست دانی شەش - سێ ئەم تیمە ، توانیی بچێتە لیگی دەستە یەکی یانەکانی وڵات.