ئاب 13, 2017 12:10 Asia/Tehran
  • ڕکابەرایەتیی تێکڤاندۆی کاپی سەرۆکایەتی فدراسیۆنی جیهانی،٥ میداڵیا بۆ تێکڤاندۆکارانی ئێران

تێکڤاندۆکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم ڕۆژی ڕکابەرایەتیی تێکڤاندۆی کاپی سەرۆکایەتیی فدراسیۆنی جیهانیی لە ناوچەی ئاسیا پێنج میداڵیای جیاوازیان بردەوە.

یەکەمی خولی ڕکابەرایەتیی تێکڤاندۆی کاپی سەرۆکایەتیی فدراسیۆنی جیهانی لە ناوچەی ئاسیا لە ڕیزی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان لە ڕۆژی شەممە ١٢ی ئاگوستەوە بە بەشداریی ٣٠٧ تێکڤاندۆکار لە ١٩ وڵاتی جیهانەوە لە شاری "تاشکەند"ی پێتەختی ئوزبەکستان دەست پێبوو.

لە یەکەم ڕۆژی ڕکابەرایەتیی ڕیزی تەمەنی گەورەساڵاندا "ئەحمەد محەممەدی" تێکڤاندۆکاری ئێرانی لە کێشی خوارەوەی ٨٧ کیلۆگرام توانی میداڵیای زێڕ بەدەست بێنێ و "سەجاد مورادی" تێکاندۆکاری دیکەی ئێرانی لە کێشی سەرەوەی ٨٧ کیلۆگرام میداڵیای برۆنزی بە دەست هێنا.

لە گرووپی ژنانیشدا "کیانا ئەخەوان" تێکڤاندۆکاری ئێرانی لە کێشی خوارەوەی ٤٦ کیلۆگرام پلەی دووەمی بە دەست هێنا و "فاتمە مەداحی" و "سودابە پورسادقی" تێکڤاندۆکارانی دیکەی ئێرانی لە کێشی خوارەوەی ٤٦ کیلۆگرام و خوارەوەی ٤٩ کیلۆگرام میداڵیای برۆنزیان بردەوە.

ڕۆژی یەکشەممەیش تێکڤاندۆکارانی ئێرانی بۆ دەس خستنی میداڵیا دەچنە سەر "تاتامی"ـەوە.

لە کۆتایی ئەم ڕکابەرایەتییانەدا ئەو کەسانەی توانیان میداڵیا بە دەست بێنن ئیزنی بەشداری لە ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٨ـیان پێ دەدرێ.