چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامان به‌ڕێوه ده‌چێت
له شاری پاوه و به یارمه‌تی لاینگرانی زمانی کوردی چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له شاری پاوه و به یارمه‌تی لاینگرانی زمانی کوردی چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کۆڕبه‌نده له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری نه‌سیم و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م" و به پشتیوانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری پاوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
لاینگرانی ئه‌ده‌ب و چیرۆکی هه‌ورامی تاکوو ۱۷‌ی مانگی خه‌رمانان مۆڵه‌تیان هه‌یه تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م کۆڕه ئه‌ده‌بییه ڕه‌وانه بکه‌ن و دوای لێکۆڵینه‌وه به‌شداری تێدا بکه‌ن.
له باشترین چیرۆکی ئه‌م کۆڕه‌ش ڕێز ده‌گیردرێت و له‌وحه‌ی تایبه‌تی پێشکه‌ش ده‌کرێت. ده‌توانن بۆ ئاگاداری زیاتر به‌م ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن: [email protected]
شایانی باسه که چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی ۲۷‌ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له شاری پاوه به‌ڕێوه ده‌چێت.