له فستیڤاڵی سینەمایی حافز، ۳ هونه‌رمه‌ندی کورد له تاران خه‌ڵات کران
سێ هونه‌رمه‌ندی کوردی ئێران له میانه‌ی فستیڤاڵی سینه‌مایی حافز خه‌ڵات کران.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ماڵی سینه‌مای ئێران، سێ هونه‌رمه‌ندی کوردی ئێران له میانه‌ی فستیڤاڵی سینه‌مایی حافز خه‌ڵات کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م فستیڤاڵه‌دا ئه‌کته‌ر و کۆمدیانی کورد، هوته‌ن شه‌کیبا خه‌ڵاتی ڕێزی باشترین ئه‌کته‌ری کۆمێدیانی پێشکه‌ش کرا.
هوته‌ن شه‌کیبا خه‌ڵکی شاری سنه‌یه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵه که له تاران وه‌ک ئه‌کته‌رێکی پڕۆفشناڵ ئیش ده‌کات و ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی به‌شداری له زنجیره درامی لیسانسه‌کان پێشکه‌شی کرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین مۆزسیانی فستیڤاڵی سینه‌مایی حافز به مۆزیسانی ناسراوی کورد، که‌یهان که‌لهوڕ پێشکه‌ش کرا. ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی به‌رهه‌م هێنانی مۆسیقای فیلمی لانتورییه‌وه پێشکه‌ش به‌م مامۆستا گه‌وره‌ی بواری موسیقا کراوه.
هه‌روه‌ها له به‌شی باشترین ئه‌کته‌ری ساڵی فستیڤاڵی سینه‌مایی حافز خه‌ڵاتی سێهه‌مین ئه‌کته‌ری باشی ئێران پێشکه‌ش به نه‌وید محه‌مه‌دزاده کرا. محه‌مه‌دزاده له دایکبووی ئیلامه. ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی رۆڵگیڕان له فیلمی لانتوری پێشکه‌شی کرا.
شایانی باسه که ئه‌مڕۆ به‌یانی کۆتایی حه‌فده‌هومین خولی فستیڤاڵی ساڵانه‌ی سینه‌مایی حافز، که فستیڤاڵێکی ناخۆیی له ئاستی باڵا دایه به‌ڕێوه چوو. ئه‌م فستیڤاڵه هه‌ر ساڵ له لایه‌ن ماڵی سینه‌مایی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و پێگه‌یه‌کی گرنگی له‌ناو سینه‌ماکارانی ئێرانی‌دا هه‌یه.