ئه‌یلوول 07, 2017 15:15 Asia/Tehran

دەنگ وباسی تازەی میدیا وەرزشییەکان، سەبارەت بە گۆڕانکاریی گرنگ لە تیرو پشکی پاشکۆی ئەوروپا دا باس دەکەن.

 یوفا(فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا) ، لەبەیاننامەیەک دا ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆڕانکاریی لەبەرچاو گیراوە لەمەڕ چۆنییەتی تیرو پشکیی پاڵاوتنەکانیی گەییشتن بە مۆندیاڵی ٢٠١٨ ی "ڕووسیا" و بەو چەشنە سیستێم و رەویشتی ڕیزبەندیی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ڕەچاو دەکرێت .

ڕیووڕەسمی تیر و پشکی پاشکۆی ئەوروپا 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا(یوفا) ڕایگەیاند کە لە کاتیی ئەنجامدانیی تیرو پشک بۆ یارییەکانیی پاشکۆی پاڵاوتنەکانیی جامی جیهانی تۆپی پێی ٢٠١٨ ڕووسیا ، کە بڕیارە لە ١٧ مانگی داهاتووی زایینی ئەنجام بدرێت، کاتێک تیرو پشکەکە ئەنجام ئەدرێت، پەیڕەوی سیستێمیی ڕیزبەندی  هەڵبژاردەکان پێو شۆێن دەگیردرێت.

گەر ئەو ڕەویشتە مسۆگەر بێت ، چوار هەڵبژاردە وا لە ڕیزبەندی یوفا(فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا) دا لە پێشەوەن  ڕووبەڕووی  چوار هەڵبژاردەی دیکەی تۆپی پێی دەبنەوە کەلە ڕیزبەندی دوای ئەوان دان.

 لە کیشوەری ئەوروپا دا ١٣ هەڵبژاردەی تۆپی پێی دەگەنە مۆندیاڵ، ٨ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بە شێوەی ڕاستەو خۆ دەگەنە  جامەکە و ئەو هەڵبژاردانەی تۆپی پێی کە خاوەنیی پلەی دووەمی کۆمەڵەکانن،  ناکارا ترین هەڵبژرادە دوور دەخرێتەوە و ٨ تیپەکەی دیکە بە گوێرەی تیر و پشک بەرەو ڕووی یەکتری دەبنەوە و لە یارییەکی هاتن و چووندا ئەنجام ٤ تیپی دیکە  دەگەنە مۆندیاڵ .

سەرپەیڤ