ئه‌یلوول 11, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • پێشوازیی پڕشکۆ لە یەکەم شەوی فەرهەنگیی کوردستان لە تاوەری میلادی تاران

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس لە سنە، شەوی فەرهەنگیی کوردستان بۆ ماوەی دوو شەو لە تاوەری میلادی تاران بەڕێوە دەچێ کە یەکەم شەوی، لەگەڵ پێشوازیی پڕشکۆی دانیشتووانی پایتەخت بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمە فەرهەنگییەدا کە لەلایەن شۆراو شارەوانی و بەهەوڵی جێگرایەتی شارەوانیی سنە خەریکە بەڕێوە دەچێ، بەشگەلێک لە کولتوری کوردستان لەبواری مۆسیقا، دەف ژەنی ومەدداحی، هەڵپەڕکێ و شانۆی ئایینی لە شەوی یەکەمدا جێ بەجێ کرا.

لەو ئاهەنگەدا هەروەها ڕێز گیرا لە محەممەدعەلی محەممەدیان مامۆستای مەریوانی کە بەمەبەستی هاوخەمیی دەربڕین لەگەڵ ئەو قوتابییەی تووشی شێرپەنجە هاتبوو، و قژەکانی وەریبوو، ناوبراویش سەری تاشیبوو.

محەممەد باختەر، یەک لەو کەسانە بوو کە لەو فستیڤاڵەدا، ڕێزی لێ گیرا، باختە رلەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی سەربازیی لە عەجەب شێر لەبەر ڕزگارکردنی گیانی سەگێک، کەوتەسەر مین و پێکەی لەدەست دا.

هەروەها لە شەوی یەکەمی فەرهەنگیی کوردستان لە تاوەری میلادی تاران، ڕێز گیرا لە گرووپی خەم ڕەوێن لە گرووپە شانۆییەکانی تەنزی کوردستان و وریا غەفوری یاریزانی سنەیی تیمی نیشتمانی تۆپی پێی وڵاتەکەمان .

شایانی ئاماژەیە، ژوورگەلێک تەرخان کراون بۆ پێشاندانی بەرهەمی پیشەی دەست، دیاری، بڵاوکراوە خۆجێیەکان، خۆراکی خۆماڵی و بەرهەمی هونەری و وێنایی و شوێنگەلی سرنجڕاکێشی سرووشتی و گەشتیاری.