ئه‌یلوول 11, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • پێشوازیی زیاتر لەسێ هێندەیی لە سێیەمین لیگی یارییە کۆمپیوتەرییەکانی ئێران

پرێس کۆنفرانسی سێیەمین لیگی یارییە کۆمپیوتەرییەکانی ئێران بەئامادەبوونی حەسەن کەریمی قودوسی بەرپرسی سەنتەری نیشتمانیی یارییە کۆمپیوتەرییەکان و عەبباس ئەرزی بەرپرسی کۆمپانیای کوب(سێ جا) ی نوێنەری مۆندیالی وەرزشە ئەلەکترۆنییەکانESWC، هاوکات لەگەڵ حەوتەمین رۆژی ئەو پێشبڕکێیانە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری پەیوەندییە گشتییەکانی سەنتەری نیشتمانی یارییە کۆمپیوتەرییەکان، حەسەن کەریمی قودوسی لەو پرێس کۆنفرانسەدا کە دوێنێ١٩ی خەرمانان لە تاوەری میلادی تاران بەڕێوە چوو، وتی: لە مەودای دوو مانگ لە بەڕێوە چوونی پێشانگایTGC، سەنتەری نیشتمانی یارییە کۆمپیوتەرییەکان خەریکی بەڕێوەبردنی ڕووداوێکی مەزنی دیکە بەهۆگرانی تەواو جیاوازەوەیە.

لەTGC، ئامانج پەیوەست کردنی یاری چێکەرانی وڵات بە کۆمەڵگای جیهانی بوو و لە یانەی یارییە کۆمپیوتەرییەکان، یاریزانان یان گەیمرەکان وەک بەشێکی دیکەی هۆگرانی سەنتەرەکە، دێنەئەژمار.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ٢٣ملوێن کەس لە وڵاتەکەمان بەشێوەی مامناونجی لەڕۆژدا حەفتا یاری ئەنجام دەدەن، وتی: سێیەمین یانەی یارییە کۆمپیوتەرییەکان بەهاوکاریی کۆمپانیای کوب بەڕێوەدەچێ.

هەروەها تاوەری میلادیش بەپێچەوانەی خولەکانی پێشوو وەک یەکێ لە بەڕێوەبەران بەشداری یارییەکان بووە کە لەوبارەوە سوپاسیان دەکەین چونکە گرینگیان بە هەستیارەتی و گرینگایەتی پرسەکە داوە. لە یانەی ئەمساڵدا ئێمە وەرگری تازەلاوان، گەنجان و تەنانەت کەسانی تەمەن نێوان لاو و بەساڵاچووانین لەشوێنە جیاجیاکانی وڵاتدا.