ئه‌یلوول 11, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • کارەتە کای کرماشانی میداڵیای بڕۆنزی پێشبڕکیکانی لیگی جیهانی ئاڵمانیای وەدەس خست

سەعید ئەحمەد کارتە کای کرماشانی میداڵیای بڕۆنزی پێشبڕکیکانی لیگی جیهانی کاراتەی ئاڵمانیای دەس خست.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپرێس، سەعید ئەحمەدی وەرزشکاری کێشی مینهای شەست وحەوت کیلو گرام ئەندامی تیمی نیشتمانی ، لەشەشەمین خۆلی پێشبڕکیکانی لیگی جیهانی کاراتەی ئاڵمانیا ، دوای شکستی خەنیمەکانی لە شیلی ، لوکزامبورگ، قەزاقستان، تورکیا وفەرانسەچووه  قۆناخی نیوە کۆتایی و لەم قۆناخەدا بە دۆڕاندن بە نوێنەری ژاپۆن چووە ناو گرۆپی شانسیی هەمدیسان. ناوبراو لە گرۆپی شانسی هەمدیسان لەگەڵ توماس جردن ئینگلیسی یاری کردو بەئەنجامی شەش بە سەرسێفر ئەم وەرزشکارەی شکست داومیداڵیای بڕۆنزی پێشبڕکیکانی بەدەس هێنا. شایانی باسە : شەشەمین خۆلی پێشبڕکیکانی لیگی جیهانی کاراتە لەشاری لاپیزیکی ئاڵمانیا لە ڕٶژی هەینی دەسپێکراو ڕۆژی نۆزدەی خەرمانان کۆتایی پێ هات.،