ئه‌یلوول 12, 2017 14:57 Asia/Tehran
  • یانەی تۆپی پێی خوێندکارانی ئێران گەیشتە قۆناغی پێش فیناڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا

گەیشتنی یانەکانی ئێران و ئەندونیزیا بە قۆناغی پێش فیناڵی چل و پێنجەمین خولی ڕکابەرایەتیی تۆپی پێی خوێندکارانی ئاسیا لە کۆتایی چوارەم ڕۆژی ئەم ڕکابەرایەتییەدا لە شیراز مسۆگر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە چوارەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئەم ڕکابەرایەتییانە کە لە شیرازی ناوەندی پارێزگەی فارس بەڕێوە دەچێ. یانەی ئێران ئێوارەی دووشەممە بە ئەنجامی یەک بە سفر بەرامبەر بە یانەی چین بردیەوە و لە سەرووی خشتەی گرووپی دووی ئەم ڕکابەرایەتییە دانیشت.

یانەی ئێران لە دوایاریی خۆیدا لە قۆناغی بەرایی ئەمڕۆ (سێشەممە) بۆ مسۆگر کردنی یەکەم بوونی و چوونە ئاستی بانتر وەکوو یانەی یەکەمی گرووپەکەی لەگەڵ یانەی بێخاڵی سریلانکا دەچێتە مەیدانەوە.

بە کۆتایی هاتنی چوارەمین ڕۆژی ئەم ڕکابەرایەتیانە ، لە گرووپی یەکی یانەی ئەندونیزیا بە ٩ خاڵ لە سەروی خشتەوەیە و چوونی بۆ قۆناغی فیناڵ مسۆگر بووە، یانەی کۆریای باشوور بە پێنج خاڵ پلەی دووەمی هەیە، یانەی هەڵبژاردەی فارسیش بە چوار خاڵ پلەی سێهەمی بە خۆی تەرخان داوە.

لە ڕکابەرایەتیی تۆپی پێی خوێندکارانی خوێندنگەکانی ئاسیا لە شیراز (هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران) ٢٧٠ فوتباڵیست لە چوارچێوی ٩ یانەدا پێکەوە ڕکابەرایەتی دەکەن و دوا یاریی ئەم ڕکابەرایەتییانە (یاریی فیناڵ) هەینی داهاتوو بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ