پێشبڕکێی پاڵەوانەتی ئاسیا، نێردرانی هەڵبژاردەی ئەیروبیکی ژیمناستیک
ئهیلوول 12, 2017 17:27 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی ئەیرووبیکی ژیمناستیکی ئێران ڕەوانەی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا دەکرێن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، هەڵبژاردەی ئەیرووبیکی ژیمناستیکی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا سبەینێ 22ی خەرمانان تاران بەرەو مەغولستان بەجێ دێڵن.
سەجاد رەفیعی، سەعید مالیکی، ئەمیرحسێن بەنی ئەسەد، سەهەند سەفی زادە و سەید مستەفا مووسەوی وەک وەرزشڤان و محەممەد مێهرتاش و حسێن میعماریان وەک ڕاهێنەر و سەرپەرەست ڕەوانەی ئەم پێشبڕکێیانە دەکرێن.
پێشبڕکێکانی ئەیرووبیکی ژیمناستیکی پاڵەوانەتی گەورەساڵانی ئاسیا لە بیست و سێ هەتا بیست و شەشەمی خەرمانان لە مەغولستان بەڕێوە دەچێت.