پێشبڕکیکانی قورسایی هەڵگرتنی تازەلاوانی وڵات بە میوانداری بانە خەریکی بەڕێوە چوونە
پێشبڕکیکانی به هره دۆزێنەوەی کێش هەڵگرتنی تازە لاوانی سەرانسەری وڵات بە میوانداری شارستانی بانە خەرمانانی ئەمساڵ ب خەریکی بەڕێوە چوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالنێری ئاربابا خەبەر" کێبەرکیکانی به هره دوزینه وه ی کێش هەڵگرتنی تازە لاوانی سەرانسەری وڵات لە پلە تەمەنیەکانی دە هەتا دوازدە سال بە میوانداری شارستانی بانە بەڕێوەدەچیت. ئەم پێشبڕکییانە لە نۆزدە هەتا بیست وسێ خەرمانان بەڕێوە دەچێت وبەمەبەستی دوزینه وه ی به هره ی تازە لاوان بۆ بەشداری لە یاریەکانی ئولەمپیکی دووهەزارو بیست وچوار ی پاریس ، بەڕێوە دەچێت. هەربەپێی ئەمە بەشداری کاران لەم خۆلە لە پێشبڕکیکان دەس ئەکەنە نومایش دانی تەکنیکی یەک زەرب ودوو زەرب ، ئەنجام دانی تستی ئامادەیی جەستەیی وپزیشکی وەرزشی وتاقیکاریان لەسەر دەکریت. شایانی باسە کە نەوەد بەشدارر لە هەژدە پاڕیزگەی سەرانسەری وڵات لەم پێشبڕکییانەدا ئامادە دەبن وبەشداری دەکەن.