سەرکەوتنی یاریزانانی بالەی ئێران لە بەرامبەر ئیتالیا
هەڵبژاردەی بالەی ئێران توانی لە بەرامبەر ئیتالیادا بە ئەنجامی سێ بەسەر دوو سەرکەوی هەتا دەستپێکی پڕلەشانازیی لەم پێشبڕکێیانە دا هەبێت .
هەڵبژاردەی ئێران بە داڕشتی سەعید مەعروف، میلاد عەبادی پوور، سەید محەممەد مووسەوی، فەرهاد قائمی، ئەمیر غەفوور و سامان فائزی یارییەکەیان دەست پێکرد.
یاریزانانی ئیگور کولاکۆڤیچ بە ئیمتیازەکانی 25 بەسەر 19،بیست و سێ بەسەر بیست و پێنج، بیست و هەشت لەسەر بیست و شەش ، بیست و نۆ بەسەر سی و یەک و پازدە بەسەر یازدە بەرامبەر بە ئیتالیا، جێگری پاڵەوانەتی ئولەمپیک سەرکەوتن و وێرای بە دەست هێنانی دوو ئیمتیازی شیرین توانیان تۆڵەی شکستی ئەم دواییە لە حەوتەی یەکەمی لیگی جیهانی بکەنەوە .
هەڵبژاردەی ئێران لە خولی پێشووی جامی مەزنی پاڵەوانانی جیهان لە ساڵی دووهەزاروسێزدەش توانی، سێ بەدوو ئیتالیا شکست دا بەڵام لە چوار یاری پێشتر لەبەرامبەر هەڵبژاردەی بالەی ئێران شکستی هێنابوو .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئیتالیا بە میدالێکی زێڕ و دوو میدالیای بورونز سێیەمین هەڵبژاردەی پڕ لەشانازی جامی مەزنی پاڵەوانانی ئاسیا دێتە ئەژمار.