ئه‌یلوول 12, 2017 21:55 Asia/Tehran
  • ڕۆژی نیشتمانی  سینەما

لە ساڵی ١٣٧٩ لە چوارەمین جەژنی گەورەی سینەمای ئێران و هاوکات لەگەل ڕێزگرتن لە سەدەمین ساڵیی هاتنی سینەما بۆ ئێران بوو کە ٢١ خەرمانان وەکوو" ڕۆژی نیشتمانی سینەما" ناسێندرا و هەر ساڵ جەژنی خانووی سینەما لەو رۆژە دا بەڕێوە دەچێت و ٢١ خەرمانان وەکوو ڕۆژی سینەما چووەتە نێو ڕۆژمێری ئێران .

بەشداری ئەکتێرەکانی سینەما لە جێژنی رۆژی سینەما

مێژووی سینەما

 لە دەستپێک دا سینەما یان وەکوو دیاردەیەکی زانستی پیشەسازی دەزانیی. لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیهانی ، سینەما وەکوو ئامرازێکی نۆمایشی و سەرقاڵ بوون، بڕەوی بازرگانی گرت. پاشان تواناییەکانیی هۆنەری ئەو لەلایەن فیلم چێکەرانی ئەوروپایی و ئەمریکایی دۆزرایەوە . هەر لەم ساڵانە " ڕێچیوتوکانودە" ڕەخنە گر و بیرمەندی ئیتاڵی ، سینەمای وەک هۆنەری حەوتەم ناساند. چوونکا بەڕای ئەو سینەما هۆنەرێکی تێکەڵاوە کەلەو دا هەموو هۆنەرەکان ئامادەن.

ڕێچیوتوکانودە

مێژووی تۆکمە بوون و گۆڕانی سینەما بە سێ خوول دابەشدەکرێت.

١- خولیی سینەمای" بێ دەنگ": لە ساڵی ١٨٩٥ خوولی سینەمای بێ دەنگ دەستپێکرا. ئەو خوولە هاوپێوەندە بە زەمانی سینەمایی بی دەنگ و چێکردنیی فیلمی ڕەش وسپی .

٢-خولی سینەمایی "بە دەنگ"  لە ساڵی ١٩٢٧ سەردەمیی فیلمی دەنگ دار دەستپێکرا و هۆکاری دەنگ، لەکردەوە سینەمای وەکوو هۆنەرێکی بیستنی- دیتنی لێکرد

٣-سەردەمی سینەمای "ڕەنگیی": لە کۆتاییەکانی دەهەی ١٩٣٠ زایینی بە داهێنانی فیلمی ڕەنگیی دەستپێکرا.



 

هاتنی سینەما بۆ ئێران

مۆزەفەرئەلدین شا لە خاکە لێوەی ١٢٧٩ لە تاران بەرەو ئەروپا ڕۆێشت. لەو سەفەری دا لەگەڵ سینەما ئاشنا بوو. نزیک یەک مانگ دوای یەکەم دیداری مۆزەفەرئەلدین شا لەگەڵ سینەما، لە سێ شەممە ٢٣ گەڵاوێژی ١٢٧٩ لە شاری ئۆستاند لە لێواری دەریا لە بەلژیک، چەشنی ڕۆژی گوڵ بەڕێوە چوو  ومیرزا برایم خانی عەکاس باشی خەریکی سینمۆفۆتۆگراف بوو لە شا، واتا بە لەونێک فیلمی لە شا، گرتو یەکەم فیلم هەڵگریی ئێرانیی واتا  کامێرامەن، برایم خانی عەکاس باشی بوو .

بژاردەیێک لە کامێراکانی رابردوو


 

ئەمڕۆ سینەماکارانی ئێمە باش درەوشاون

 مۆحسین عەلی ئەکبەری داهێنەری سینەما لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری یانەی هەواڵنێرانی لاو ؛ لەبارەی ڕۆژی نیشتمانی سینەما وتی: ڕۆژی سینەما لە سینەماکاران، خەڵکی تێگەییشتوو و سینەما دۆست پیرۆز بایی دەکەین.

 

سەرپەیڤ