پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران لە پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی کەم ئەندامانی جیهان
ئهیلوول 17, 2017 10:33 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی پاڵەوانەتیی کەم ئەندامانی جیهانیان لە پیکەنی چین بە دەست هێنا .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسنا، هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران لە ململانێی فیناڵ دا بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی چین توانی پلەی پاڵەوانەتی پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی کەم ئەندامانی جیهان بە دەست بێنێ .
هەڵبژاردەی کامپۆندی پیاوانیش لە پێشبڕکێی فیناڵ لەبەرامبەر تاقمی ئیتالیا دایاننا و پلەی جێگری پاڵەوانەتی پێشبڕکێکانی تیروکەوانی کەم ئەندامانی جیهانی بە دەست هێنا.
نوێنەرانی ئێران هەروەها لە پێشبڕکێکانی تاقمی میکس کامپۆندیش توانیان میداڵیای زێوی ئەم پێشبڕکێیانە بە دەست بێنن.