ئه‌یلوول 17, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • دوو میداڵیای زیو و برۆنز بۆ نوێنەرانی یانەی زۆرانی ئێران لە بلاڕووس

دوو زۆرانبازی ئازادی ئێران لە ڕکابەرایەتیی جامی مێدوێد Medved Cup لە بلاڕووس دوو میداڵیای زیو و برۆنزیان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیر نا؛ لە ڕکابەرایەتیی چوار کێشی یەکەمی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی "کاپی مێدوێد" لە شاری مینسکی بلاڕووس ڕۆژی شەممە "محەممەد تەقی نیا" نوێنەری یانەی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام لە دیداری فیناڵدا بەرامبەر بە پاڵەوانی لاوانی جیهان لە ڕووسیاوە داینا و میداڵیای زیوی کردە مل.

"حەمید ڕەزا زەرین پەیکەر" زۆرانبازی دیکەی ئێرانیش لە کێش ٧٤ کیلۆگرام لە دیداری ڕیزبەندی بە ئەنجامی ٦ بە ٠ لە زۆرانگرەکەی ڕووسیای بردەوە و بوو بە خاوەنی میداڵیای برۆنز.

"ئەحمەد بەزری" نوێنەری دیکەی ئێران لە ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتی زۆرانی ئازادی "کاپی مێدوێد"ی بلاڕووس ڕۆژی یەکشەممە لە کێشی ٨٦ کیلۆگرامدا لەگەڵ خەنیمانی خۆی یاری دەکات. یانەی زۆرانی ئێران بە سێ زۆرانبازەوە لەم ڕکابەرایەتییە بەشداریی کردووە.

سەرپەیڤ