ئه‌یلوول 17, 2017 17:28 Asia/Tehran
  • باڵەی ئێران گەییشتە سەکۆی سێهەمی کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر تیمی فەرانسەدا پلەی سێهەمی کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان لە ژاپۆنی دەست کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،هەڵبژاردەی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ئەمڕۆی یەکشەممە لە دوا ململانێی لە کێبەرکێکانی کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان بە دەرەنجامی سێ بە دوو بەربەستی فەرانسای پاڵەوانی لیگی جیهانیی 2017ی شکاندو میدالیای برۆنزی ئەم کێبەرکێیانەی بەخۆی تەرخان دا.

باڵەی ئێران لە کۆتایی کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان بە چوار سەرکەوتن و شکست هێنانێک لە هەمبەر برازیل بوو بە خاوەنی نۆ خاڵ و بۆ یەکەمجار گەییشتە پلەی سێهەمی ئەم کێبەرکێیانە.

ئێران بۆ سێهەم جارە کە لە کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان دا بەشداری دەکات و لە ساڵانی ۲۰۰۹ و ۲۰۱۳ بەڕیز پلەی پێنجەم و چوارەمی دەست کەوتووە.

لە ململانێکانی دیکەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا ئیتالیا سێ بە یەک ئەمریکای بردەوەو پلەی دووهەمی خۆی چەسپاند و برازیلیش بۆ بەدەست هێنانی پێنجەمین میدالیای زێڕ بۆ ژاپۆن دەچێتە مەیدانەوە.

لە ململانێکانی باڵەی کاپی پاڵەوانەتیی گەورەی جیهان هەڵبژاردەی برازیل بە چوار پاڵەوانەتی و دوو جێگری پاڵەوانی ڕەچەشکێنە.

 

سەرپەیڤ