تشرینی یه‌که‌م 01, 2017 10:35 Asia/Tehran
  • ئێرانی ئیسلامی سەرانسەر تازیە داریی شەهادەتی ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهانە

ئەمڕۆ یەکشەممە دەیەمین ڕۆژی مانگی مۆحەرەمی ساڵی ١٤٣٩ مانگی،(١ ئۆکتۆبری ٢٠١٧)، ڕۆژی عاشورای حسەینییە.

ڕۆژی دەیەمی مۆحەرەم، ساڵڕۆژی شەهداەتی سەید و سالاری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حسەین (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانە کە لە دەهەمی مۆحەرەمی ساڵی٦١ مانگی لە کەربەلا لە تەمەنی ٥٧ ساڵان دا ، شەهید کران.

حەزرەتی ئیمام حسەین (ع) لەمەڕ بەیانکردنیی ڕۆژی کارەساتی کەربەلا و لە  ڕێگای مەککە بۆ کەربەلا، تاکاتی شەهادەتیان ،بەڕاشکاوی دەیان فەرموو: مەبەستی من لە رۆیشتن؛ ڕێسواکردنیی حکوومەتی دژە ئیسلامی یەزید و بەرپاکردنیی ئەمر بە چاکە و دووری لە خراپە و ڕاوەستان بەرامبەر زۆڵم و ستەمکارییە و جگە لە پشتگری قورئانی پیرۆز و زیندوو ڕاگرتنی ئایینی ئیسلامی ڕەسەنی مۆحەممەدی ئامانجێکی دیکەم نییە.


ئەوە فەرمانبەرییەتییەک بوو کە حەزرەتی ئیمام حسەین (ع)  لە لایەن  خودای بەرز وبێ هاوتاوە پێ درابوو و بۆ ئەنجامدانیی ئەم فەرمانبەریەتییە لە نیوەڕۆی عاشورا هاوڕێ یارانی ئەمەگداری دوای خۆیندنەوەی نۆێژی نیوە ڕۆ، بەدەستی یەزیدییەکانەوە ،شەهید کران.
 

 ئێوارەی عاشورا، نیگارکێش (مامۆستا حسەین فەرشچییان)

 

 خەڵکی خودا ویست و دینداری ئێرانی ئیسلامی لە رۆژانی مانگی مۆحەرەم بەتایبەت لە شەوی عاشورا و رۆژی تاسوعا و عاشورای حسەینی بە ئامادە بوون لە حسەینییەکان و مزگەوتەکان دا شینگێری دەکەن.

تازیە داری ئێمام حسەین (ع) - ئەردەبیل

 

خۆێندنەوەی نۆحە، سینگ کووتان و زەنجیر  لێدان و  ووتاردان لە بارەی جێگە وپلە و کەسایەتی حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) ، و حەزرەتی عەبباس(ع)، لە بەرنامەکانیی گرنگی خەڵکی دیندار و حسەینی ئێرانی ئیسلامییە لە شەو وڕۆژی ساڵوەگەڕی شەهید بوونی مانگی بەنی هاشم( قەمەری بەنی هاشم) و سەروەر و سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمام حسەین (ع).

ڕی و ڕەسمی تازیەداری عاشورا لە کرماشان


پێشینەی میژوویی تازیەداری بۆ ئیمام حسەین(ع)

پێشینەی تازیە داری و بەرپاکردنیی شینگێری بۆ حسەین بن عەلی  دەگەرێتەوە بۆ یەکەم ڕۆژانی دوای عاشورا،لە مۆحەرەمی ساڵی ٦١ مانگی دا. یەکەم ڕێ وڕەسمی تازیە داری لە لایەن حەزرەتی زەینب (س) خووشکی ئیمام حسەین لە زیندان دا بەڕێوە چوو . هەر وەها کچی سێ ساڵەی ئیمام حسەین ،ڕۆقیا،لە زیندان دا زۆر بۆ باوکی بەڕێزی گریاوە تا ئەوەی فەرمان ئەدەن سەری باوکی بۆ ببەن و ئەم کردەیە بوو بە هۆی مردنی کچی ئیمام حسەین. مردنی ڕۆقیا بوو بە هۆی ئالۆزی لە شام و هەر بۆیە یەزید ئەوەی بە باشتر زانی دیلەکانی کەربەلا ئازاد کات و ئەوان بەڕیکاتە مەدینە.

تازیە داری عاشورا هەر تایبەت بە شیعەکان نییە. لە ئێران دا ئەرمەنییەکانیش کۆری تازیەدارییان هەیە . هەر وەها زەردەشتییەکان یش لەم مانگە بۆ ئیمام حسەین شینگێری دەکەن و ئەو بە زاوای ئێرانییەکان دەزانن بە سەرنج لە وەی کە شەهربانو کچی یەزدگردی سێهەم هاوسەری ئیمام حسەین (ع) بووە.

ئەمریکا- ڕێ و ڕەسمی شینگێری بۆ ئێمام حسەین (ع) شاری مەنهەتەن

 لەبارەی کارەساتی عاشورای ساڵی ٦١ زۆرتری مێژوو نووسانی ئەهلی سۆننە لە وان محەممەد بن جەریر تەبەری، بلازری، ئیبنی سەعد، ئیبنی قەتیە دینوەری،ئەحمەدبن داوود دینوەری و ئیبنی ئەسیر  بەگشتی باسی کارەساتیی کەربەلایان بە گویرەی ڕوایەتی "ئەبوو مۆحەننەف"، کردووە.

 

سەرپەیڤ