تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 12:43 Asia/Tehran
  • بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال تالەبانی

جەلال تالەبانی لە ١٢ نۆڤەمبەری ١٩٣٣ لە گوندی کەلکان لە باکووری عێراق لە دایک بوو.

خوا لێخۆشبوو "جەلال تالەبانی" وەک یەکێ لە ناودارترین کەسایەتییەکانی کوردی عێراق هاوچەرخ دەکرێ بزانین کە لەنێوان کوردەکان دا بە" مام جەلال" ناوبانگی هەیە .

ئەو لە زانکۆی بەغدا وانەی  حقوقی  خۆیندەوە و دواتر بوو بەئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەلا مۆستەفا بارزانی.ئەو خەباتەکانیی خۆی لە ساڵی ١٩٦١ دژی دەوڵەتیی ئەو سەردەمەی عێراق دەست پێکرد. دوای جیا بوونەوەی مام جەلال لە پارتی دێمۆکرات لە ساڵی ١٩٧٥ پارتی یەکێتی نیشتمانی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠٥ وەکوو سەرۆکی دەوڵەتی ئینتقالی عێراق و لە ئاپریلی ٢٠٠٦ لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠١٠ دا هەمدیسان وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا.

تالەبانی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا نەشتەرگەڕییەکی دڵی سەرکەوتووانەی ئەنجام دا و لە ساڵی ٢٠١٢ دوا بە دوای جەڵتەی مێشکی ڕاگوێزرا بۆ ئەڵمانیا و ئەو کێشەیە لەبارەی ڕادەی گەڕانەوەی دیسانەوەی بۆ گۆڕەپانی سیاسی شک وگومانی بەدی هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پارس تودی بە گێرانەوە  لە بەیاننامەی دەبیرخانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق" حەیدەر عەبادی" وێرای سەرەخۆشی کردن لە هەموو چین وتوێژەکانی خەڵکی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی "جەلال تالەبانی" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە ، سێی ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە عێراق دا ڕاگەیاندووە.

 

 

"سەعدی ئەحمەد پیرە" وتە بێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە جەلال تالەبانی سەرۆکایەتی ئەوی لە ئەستۆ دابوو ڕایگەیاند ڕێ وڕەسمی ئەسپاردە کردنی تەرمی "جەلال تالەبانی" و ناشتنی لە شاری سلێمانی  رۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت .

 

 

سەرپەیڤ