تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 18:45 Asia/Tehran
  • ڕۆژی نیشتمانی گوند و عەشیرەکان

١٥ ڕەزبەر وەکوو ڕۆژی نیشتمانیی گوند و عەشیرەکان وەکوو یەکێ لە بۆنەکانیی نووسراوە لە ڕۆژ ژمێری فەرمی وڵات دا تۆمار کراوە .

ناوەندی پەرەی گوندیی ئەو داوایەی لە ئەنجوومەنی فەرهەنگی گشتی کردووە کەبە مەبەستی ڕێزگرتن لە زەحمەتکێشان لە گوند و عەشیرەکان و یاد کردن لە ڕاژەکارییەکانیی بەبایخی ئەوان بە وڵات ڕۆژێک بە ناوی رۆژی عەشیرەکان و گوند نشینەکانی کۆڵنەدەریی ئێرانی ناودێر بکرێت. ناساندنیی وەها رۆژێک هەر وەها دەتوانێ یارمەتی بدات بە پەرەی فەرهەنگی گوندنشینی.
 

ڕۆڵی گوندو گوندنشینەکانی وڵات لە هەر سەردەمێک دا بە تایبەت لە بواری گەشە وپەرەی ئابووری نابێ لەبەر چاو نەگرین، چوونکا ئەو توێژە، بۆ ئاوەدانیی ئێران زەحمەتیی فراوانیان کێشاوە ولەتەنیشت ئەویش دا عەشیرەکان، ئەو خەڵکە بەغیرەت و سێبورە کە ئیمام ئەوانیی وەک پاشەکەوتیی وڵات زانیوە ، لە ڕێگای وڵاتێکی سەرفەراز گیانی خۆیان بەخت کردووە .

 

ڕۆنانیی ماڵەکانیی گوندیی بۆ کەسانی چەوساوە لە لایەن بۆنیادی خانووبەرەی کۆمیتەی ئیمداد، بێهزیستی و ناوەندەکانی خێرومەند  دەبێ یەکێ لە کارەکانیی خێرای دەوڵەت و بەرپرسانی باڵای وڵات و ستانەکان بێت.  نەهێشتنەوەی گرفتی کەم ئاوی و بێ ئاوی، فێرکاری بە گوند نشینەکان و شارومەندان لەبارەی مەسەلەکانیی هاوپێوەند لەگەڵ کست و کاڵ و ئاژەڵداری و هەروەها پەرەی پەتووکخانەکانی گوندیی و یارمەتیی بە نەهێشتنەوەی بێ وەری بوونەکانیی فێرکاری گوندەکان و ڕەشماڵەکانیی عەشیرەکان، باشتربوونەوەی ڕەوشی تەندروستی و دەرمان بە بەڕێکردنیی پزیشکانی گشتی و پسپۆر و فەرمانبەرانی بێهداشتی و لیکدانەوەی مەسەلەکانی خۆراکی و گوزەرانی باش، فەرهەنگی و فێرکاری، زانستی و بەتایبەت سەرنجدان بە ئایین  وڕەهەندە جۆر بە جۆرەکانیی ئایین لە نێوان گوند نشینەکان و عەشیرەکانی گەڕۆک، لەبەردەستدابوونیی کەرەستەی پێوەندییە گشتییەکان و..... لە نێوان ئەو چین و توێژە  دەتوانێ پێشبگرێت لە  کۆچکردنیی بەربڵاوی ئەو چین و توێژە بێگەرد و دلۆڤانە  بۆ شارەکان کە لێوانلێون لە دووکەڵ و ئاسن و ترافیک و قەرەبالغی و نەخۆشی.

هیوادارین بە سیاسەتەکانیی پێش ڕووی دەوڵەت لە پیناو گەشەسەندنیی کاروباری گوند نشینەکان و عەشیرەکان  وێرای بەدی هێنانی شادی و خۆشی لە نێوان خەڵکانیی گوند و عەشیرەکان کەشی کارو پیشە وگەشتیاریی گوندەکان گەرم بکەن و پێشبگرن بە  بە فێروو چوونی تەمەن وسەرمایەی و بەروو بووی ئەو خۆشەویستانە، چوونکا گوند نشینەکان و عەشیرەکان ، سەرمایەی بەبایخی وڵاتن لە ڕهەندەکانیی ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و.... ڕێزدەگرین لەم رۆژە .

 

سەرپەیڤ