تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

ئەمیر کۆلاهدوز بایسیکل سواری ئێرانی بوو بە سەرکەوتووی چوارەمین خولی گەشتی ئێران- ئازەربایجان .

قۆناخی چوارەمی گەشتی نێو دەوڵەتی بایسیکل سواری ئێران- ئازەربایجان بەیانی ئەمڕۆ چوا رشەممە لە پارکی ئێل گۆڵی تەورێز دەستیپێکرا و ٧٦ بایسیکل سوار لە ٩ تیپی دەرەوەیی و ٥ تیپی نێو خۆیی دوای پێوانیی ڕێگایەکی ١٩٦ کیلومەتری، گەییشتنە سەرعەین.

 

سکرتێری گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ڕوسیا لە پەراوێزی یاری دۆستانەی تیپەکانی نیشتمانی دوو وڵات، تاپۆی هاوکاریی هەمەلایانەیان لە لقەکان و گۆڕەپانیی جۆر بە جۆری وەرزشی ئیمزا کرد .

ڕکابەرییەکانیی زۆرانی لێواری  پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٧ ی جیهان لە حالیکدا ڕۆژانی ١٣ تا ١٥ ئۆکتۆبر لە شاری داڵیانی تورکیا بەڕێوە دەچێت کە تیمی ئێران بە ١١ میللی پۆش لەو رکابەرییانە دا بەشداری دەکات . " شافویل وانس" ڕاکەری  کەمەندامی تیمی   ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٢ مێدالیای زێوی یارییەکانی پارا ئۆلەمپیکی لەندەنی دەستکەوتووە، بەهۆی پێشگرتنیی  لە ئەنجامدانی تیستی دۆپینگ بۆ سێ ساڵ بەرەو ڕووی بێ وەری بوون بۆتەوە .