وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زمانی حافز زمانی جیهانییە
سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕێزی دانا بۆ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبەر) کە ڕۆژی تایبەت بە ڕێزنان لە حافزی شیرازیە و نووسی: زمانی حافز زمانێکی جیهانییە.
"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئێوارەی چوارشەممە لە پەیامی خۆیدا راشکاوانە ڕایگەیاند: ناوی حافز لە ئاسمانی شیعری فارسیدا و لە ئاکۆی کەلتوور و ژیاری مرۆیی دەدرەوشێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسی ؛ حافز ئاکۆی ئەدەبی فارسییە؛ حافزیان بەحەق بە حافزەی مێژوویی و پلە و پێگەی بەرزی ئەدەبیاتی ئێران زانیوە کە بەشێکی گەورە لە کەلتووری ئێران، مەدیونی بەرهەمە پڕبایەخ، بێ وێنە، شاز و تاهەتاییەکانی ئەم شاعیرە ئێرانییەیە.
لە پەیامی سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە؛ زمانی حافز، زمانێکی جیهانییە و هەموان دەتوانن بیخۆێننەوە لە قوڵایی جوانییەکەی تێبگەن.
سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێستاکە لە جیهانی هاوچەرخیشدا لە کۆڕە ئەدەبی، کەلتووری، سیاسی و عیرفانییەکاندا هێشتایش هەر کەلامی حافز وەک پەرجویەک کاریگەری دادەنێ.
"خاجە شەمسەدین موحەممەد بن بەهائەددین موحەممەد حافزی شیرازی" شاعیری گەورەی ئێرانیی سەدەی هەشتی کۆچی (سەدەی چواردەی زایینی) و یەکێک لە ئەدیبان و بلیمەتانی بەناوبانگی جیهانییە. زۆربەی شیعرەکانی حافز غەزەڵە کە بە غەزەڵیاتی حافز بەناوبانگە.