تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • بەم شێوەیە پارێزگاری لە ددانت بکە

بەپێی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان بێت، لەبەر چەند ھۆکارێک و بۆ پارێزگاریکردن لە ددان، نابێت مرۆڤ ڕاستەوخۆ ددانی دوای نانخوارن بشۆرێت.

توێژینەوە زانستییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەگەر لە دوای نان خواردن ڕاستەوخۆ ددان بشۆردرێت، زیان بە ددانەکان دەگات و زیاتر ھەستیاریان دەکات، بۆیە پێویستە کەمێک بووەستی، ئینجا ددانت بشۆ.

ئاماژە بەوەش دەکرێ، کە ئەگەر مرۆڤ لە دوای ھەموو نانخواردنێک، ڕاستەوخۆ ددانی بشوات، بەمەش مادە ترشەکان (ئەسیدەکان)، زیاتر دەباتە نێو ددانی، بەمەش ددانەکانی ھەستیار دەبن، ھەروەھا بێھێزیش دەبن.

لە توێژینەوە زانستییەکاندا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە تەنیا کاتێک پێویستە ددانت ڕاستەوخۆ لەدوای نانخواردن بشۆی، کاتێک ھەست دەکەیت پارچە خۆراکێکی بچووک، چووەتە ناوەڕاستی ددانەکانت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، ددانت بشۆی باشترە لەوەی داری ددان بەکار بھێنیت.