تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 14:32 Asia/Tehran
  • لە پەراوێزی ڕکابەرییەکانیی جامی جیهانی تۆپی پیی٢٠١٨

ئەنجامەکان و ڕووداوە بەراییەکانیی جامی جیهانی لە ناوچەی کۆنکاکاف(وڵاتانیی ئەمریکای باکووری وناوەندی) وکۆنمێبۆل(وڵاتانی ئەمریکای باشووری)

بە پێی ڕاپۆرتی وێب سایتی نەوەد، ترەمپ سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  کە بەدوای کێشانی سوورە و دیوار لە سنوورەکانی لەگەڵ مەکزیک بوو ،  ئێستا وڵاتەکەی لە پشت دیواری ڕوسیا دا دەبینێت. هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا دوا بە دوای ڕووداێکی برواپێنەکراو لە یاری بەراییدا  شکستی هێنا و نەیتوانی بڕواتە جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا .

لە گرووپی ٦ تیپی کۆنکاکاف(وڵاتانیی  ئەمریکای باکووری وناوەندی) ، ٣ یاری کۆتایی بەڕێوە چوو و چارەنووسیی ٤ تیپی سەرکە وتوو لە ناوچەی کۆنکاکافیش ڕوون بوو،  کە ئەمریکا لە ڕیزی ئەوان دا نییە ! 

 لە یاری یەکەم، هەڵبژاردەی ئەمریکا لە زەمینی ترینیداد و تۆباگۆ بە ئەنجامی ١-٢ نووشوستی هێنا ؛ تاقە گۆڵی ئەمریکاییەکان لە لایەن کریستییەن پولیشیچ، ئەستێرەی تیپی دۆرتمۆند بە ئاکام گەییشت کە دوای ئەو ئەمریکا بە ١٢ پشک لە ڕیزبەندی پێنجەم دا مایەوە و وەلاداندرا.

 

کاستاریکا کە بەرلەوە سەرکەوتنیی خۆی مسۆگەڕ کردبوو ، بەئەنجامی ١-٢ بەرامبەر پاناما شکستی خوارد تا ئەو تیپە بە ١٣ پشک بەرامبەر هیندوراس لە ڕیزبەندی سێیەم دا ڕاوەستێت و بڕواتە جامی جیهانی . لە دوایین یاریش هیندوراس بە ئەنجامی ٣-٢ بەرامبەر مەکزیک سەرکەوت تا بڕواتە قۆناخی پلی ئاف.

شایانی باسە کە هیندوراس لە یاریی پلی ئاف دەبێ بەرامبەر تیپی ئۆسترالیا یاری بکات.

 

مێسی: نەبوون لە جامی جیهانی شێتی دەکردین؛ ئارژانتینێکی جیاواز لە ڕوسیا دەبینن

 

لیۆنێل مێسی دوای سەرکەوتنی ٣-١ ی ئارژانتین بەرامبەر ئیکوادۆر،  کە بە هۆی هەت تریکی ئەو، دەستکەوت و بوو بە هۆی ڕۆیشتنی ڕاستەو خۆی ئەو تیپە بۆ جامیی جیهانی ٢٠١٨ وێرای دەربڕینی خۆشحالی بە هۆی ئەو ڕووداوە جەختیکرد خەڵکی ڕوسیا تیپێکی جیاواز دەبینن .

لەوە دەترساین وەلامان دانێن بەڵام بەختەوەرانە توانیمان کاردانەوەیەکی باشمان هەبێت و یارییەکی باش ئەنجام بدەین.ئارام بووین و بەئامانجی خۆمان گەییشتین. ئەوە گرنگترین بابەتە. بە لوتفی خوا توانیمان بە ئامانجی خۆمان کە رۆیشتن بۆ جامی جیهانی بوو بگەین. نەڕۆیشتن بۆ جامی جیهانی شێتی دەکردین. ئەم یاریزانانە شایستەی بەشداریی کردن لە جامی جیهانی دان.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ