تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • کورتەی هەواڵە وەرزشیەکان

شەشەمین خۆل لە یاریەکانی وەرزشکارانی دیابتی " نەخۆشی شەکرە" لە ئەسفەهان بەڕێوەچوو . وەرزشکارانی دیابتی" نەخۆشی شەکرە" لە پارێزگەی کوردستان دوو میداڵیای زێڕ، دوو زێو و بڕونزێکیان بەدەس هێنا.

عەلیرەزا کاردانیان ئاسن هەڵگری کوردستانی بەمەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکیکانی ئاسیایی وجیهانی لە سبەێنی سێزدەی ئۆکتۆبەر بە بانگهێشتی کادێری تەکنیکی فیدراسیۆن لە یەکەمین ئوردوی تیمی نیشتمانی تازە لاوانی ئێران بەشداری دەکات. -- تیمی نیشتمانی باسکەی ئێران لە نوێترین ڕیز بەندیی فیبا بەبێ گوڕان لەچاو خۆلی ڕابردوو هەروا لە پلەی بیست ودووی جیهان ودووهەمی ئاسیا ڕاوەستا.  تیمەکانی تۆپی پێی هێند ، عومان و فەلەستین ولوبنان بە بردنەوە لەبەرانبەر خەنیمەکانیان لە کێبەرکێکانی بەرایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای دووهەزارو نۆزدە ڕێگایان بردە ناو کۆڕی دوازدە وپەیوەست بوون بەم پێشبڕکێیانەوە.