تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • تۆپهاوێژەکان دەستبەرداری سانچێز و ئۆزێل دەبن

ئارسین فینگەری راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی باس لە رۆیشتنی ئەلێکسیس سانچێز و مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەکەی دەکات.

لەماوەی رابردوودا راهێنەرە فەرەنسییەکەو ئیدارەی یانەی ئارسناڵ زۆر هەوڵی جدیان داوە بۆ ئەوەی ئەو دوو یاریزانە لە ریزی یانەکەیاندا بمێننەوە، بەڵام هەردووکیان رەتیانکردووەتەوەو درێژە بەیارییکردن لە ئارسناڵ بدەن و بۆندەکانیان نوێ بکەنەوە.رۆژنامەکانی ئینگلتەرا باسیان لەوەکردووە فینگەر ترسی ئەوەی هەیە هەردوو ئەستێرەکەی گانەرزەکان بەبۆندی خۆڕایی وەرزی رابردوو یانەکەیان جێبهێڵن، چونکە لەکۆتایی وەرزدا بۆندەکەیان لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا کۆتایی دێت.لە چەند بۆنەیەکدا ئارسن فینگەری راهێنەر باسی لە فرۆشتنی  ئەو دوو یاریزانە کردووەو ئامادەن لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتنیانەوە بکەن بۆ هەر یانەیەک بۆندیان پێشکەشبکات. ئارسن فینگەر ئامانجیەتی لە پای فرۆشتنی ئەو چیلی و ئەڵمانییە بڕە پارەیەکی دەستبکەوێت و لە وەرزی نوێی گواستنەوەدا یاریزانی تر پەلکێشی ئارسناڵ بکات.