جەژنی هەنار
بە پێی داب ونەریتی ساڵانەی شوکرانە بژێری هەڵگرتنی هەنار لە گوندی زەردوویی پاوە و چەندین گوندی دیکە بە ئامادەبوونی خەڵکی ناوچە و گەشتیاران بەڕێوە چوو.
هەر ساڵ لە ناوەڕاستەکانی پاییز و دوای گەییشتن هەنار و هەڵگرتنیان، باخدارەکانی پاوە ڕێو ڕەسمی تایبەتی بە ناوی جەژنی "هەنار " بەڕێوە دەبەن. لەم ڕێو ڕەسمە دا خەڵکی گوندەکان بەرهەمی خۆیان بۆ فڕۆشتن، دادەنێن و لە وەرزێرانی سەرتری بواری هەڵگرتنی هەنار یش ڕێز دەگرن.
جەژنی هەنار یەکێ لە جەژنە کۆنەکانیی ئێرانییە کە ڕیشەی لە ئاوەدانیی هەیە و وێڕای شوکرانە بژێری و سپاسی خوداوەند نیشان دەری حۆرمەت وپیرۆزبوونی سروشتە بۆ ئێرانییەکان و خەڵاتەکانی ئەوان. شایانی باسە خەڵکی پاوە وهەورامان، هەر ساڵ ئەم جەژنە کە چەشنێک شوکرانە بژێرییە بەناوی خۆجێی" هەنارانە" بەڕێوە دەبەن و بە خۆراکی خۆجێی و ئەو خۆراکانەی لەگەڵ هەنار چێدەکرێن ، لە میوانان و گەشتیاران میوانداریەتی دەکەن .
جەژنی شوکرانە بژێری هەنار لە ٨ گوند بریتی لە ساتیاری، هەجیج، نەسمە، خانەقا، شەرکان، دوودان و داریان، زەردوویی و شاری باینگان کە هەمووان لە ناوچەکان و گوندەکانی جوانی هەورامانن، بەڕێوە دەچێت.
پاوە و هەورامان، بە شاری هەزار ماسوولە ناودارن، شارەکان و گوندەکانیی ئەو ناوچەیە زۆرتر بە شکلی نهۆم لە سەر نهۆم و لەپەنای سەراولێژی شاخ وچیابەرزەکانی زاگروس دا ڕۆنراون.
شایانی باسە کە هەناری شارستانی پاوە بە هۆی چەند وچوۆن و ڕادەی باڵای وەبەر هێنانیی جگە لە دابینی بازاری مەسرەفی کرماشان بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵات و هەروەها عێراق بەڕێدەکرێت . ڕادەی مام ناوەندی بەرهەمیی باخە هەنارەکانی پاوە ٧.٥ تەنە لە هیکتار دا کەلەساڵ دا سێیهەزار و٦٠٠ تەن هەنار لە باخە هەنارەکانی ئەو شارستانە هەڵدەگرن.