تشرینی دووه‌م 12, 2017 01:19 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی ئەربەعین و ئەوینداران

ڕێپێوانی ئەربەعین دیاردەیێکی تازە نییە بەڵام شێوازەکەی ئەمجارەی، لە باری کوالیتی، شکۆ و بەربڵاوییەوە تاکوو ئێستا بێ وێنە بووە. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە پتر لە 20 ملوێن زیارەتکار لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەشداری دەکەن لە ڕێپێوانی ئەربەعیندا.

تاقمێکی هەرە زۆری مرۆڤی جۆراوجۆر لە باری ڕەگەز و نەتەوە و تەنانەت ئایینزاوە، هەموو ساڵێک زیاتر لە ساڵی پار، ڕێگای دوور و درێژی دیاریکراو بە پیاسە کردن دەپێون و لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە تا ڕێز و حورمەتی خۆیان بە ئیمام حسێن(ع) دەرببڕن و دوایی بگەڕێنەوە.

 

  • بانگهێشتن بۆ بەشداری

خادەمەلحسێن لە لوبنانەوە:

ئێمە هەموو ساڵێك بە بۆنەی ئیمام حسێن (ع)ەوە، زۆرێک لە نەتوەکان دەبینین. لوبنانی، ئەمریکی، کەنادایی و زۆرێکی دیکە لە وڵاتان. هیوادارین هەموو شێعەکان لە جیهاندا یاخود سوننەکان بە بۆنەی  ئیمام حسێن(ع)ەوە هەروا بەردەوام بێن و بەشداری بکەن. چوونکە ئێرە بۆ هەموو خەڵکی جیهان شیفایە.

خادەمەلحەسەن لە کوێتەوە:

لە هەر کەس کە زیارەتکار نییە داوا دەکەین کە بێت و زیارەت بکات و جەماوەرەکە ببینێ و چاوی بکەوێ بۆ ئەو کارانەی وا خەڵک بۆ خزمەت بە زیارەتکارانی ئیمام حسێن (ع) دەیکەن.

 

  • لەبەر چی هاتووم؟

زیارەتکارێک لە تورکیاوە :

ئێمە بەشداری دەکەین لە ڕێپێوانی ئەربەعیندا، بۆ تاقی کردنەوەی دژواری و سەخڵەتییەکانی حەزرەتی زێنەب (س)، بۆ هاوبەش بوون لە ئازارەکانی ئیمام سەجاد (ع) تەنانەت ئەگەر بۆ ساتێکیش بووبێت. نیازی ئێمە گەیشتن بە پاداشت و وەدیهاتنی ویستەکانمان نییە. تەنیا دەمانەوێ بەشدار بین لە ئازار و سەخڵەتییەکانی ئالوبەیت (ع).

زیارەتکارێک لە هێندستانەوە:

زیارەتی ئیمام حسێن باشترین کردەوەیە لە دونیادا.

زیارەتکارێک لە وڵاتی شیلییەوە :

بەردەوام هۆگری ئەوە بووم کە بێم و بیناسم، ئەزموونی بەشداری کردنم هەبێت و لە حاڵی هاتن بۆ ئێرە تێ بگەم و دواتر کەربەلا ببینم.

زیارەتکارێک لە ئەمریکاوە:

عەشق بە ئیمام، عەشق بە ئالوبەیت، بە حەزرەتی فاتیمە (س)

 

  • هەموو خزمەتگوزارن

زیارەتکارێک لە ئینگلیزەوە :

ڕێپێوانی ئەربەعین بۆ ئیمام حسێن (ع) ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەربڵاوتر دەبێت و ئەوانەی بەشداریی دەکەن هەوڵ دەدەن خۆیان میوانداری بکەن لە زیارەتکاران و سەرباری ئەوەش، هەموو شتێک زۆر چاک دەچێتە پێش.

زیارەتکارێک لە هێندستانەوە

خەڵک دێن و لاقتان بۆ دەشێلن و بە هۆی خزمەت کردن بە ئیمام حسێن (ع) ئەو کارانە دەکەن. بە ڕای من ئەمە هەستی ڕاستەقینەی ئیسلامە لە خەڵک دەبێ بیناسنەوە.

 

  • زیاتر لەوەی چاوەڕوانی دەکرێت

زیارەتکارێک لە ماداگاسکارەوە:

ئێمە هەموو شێعەکانی جیهان بانگهێشت دەکەین بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە کەربەلا بۆ ئەوەی کە بێن بۆ ئێروە و زیکری ئالوبەیت بکەن.

زیارەتکارێک لە ئەڵمانیاوە :

دەمەوێ بە زمانی ئەڵمانی بە هەموو موسڵمانانی ئەڵمانیا و شوێنەکانی دیکە بڵێم کە هەموو ساڵێک لە ئەربەعین یان لە عاشوورادا و لە مانگی موحەڕڕەم و سەفەر، بێن بۆ زیارەتی ئیمام حسێن (ع).

لە کۆتاییدا دەبێ ئەوەش بڵێین کە گۆڤاری ئەمریکی "هافینگتۆن پۆست"یش ماوەیێک لە مەو پێش سەبارەت بە ڕێپێوانی ئەربەعین ئاوای نووسی: ئەگەر بەنیازی ئیسلامی ڕاستەقینە بناسیتەوە بەشداری ڕێوڕيسمی  ئەربەعین بکە، چوونکە ڕێوڕەسمی بەها و بایەخە بەرزەکانە.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ