" نووسین له ڕۆژنامه‌وانی" له سنه ڕوونوێنی کرا
له په‌راوێزی کۆڕی پسپۆری " کتێب خوێن" له سه‌ر ته‌وه‌ری (کتێب و میدیا) کتێبی تایبه‌ت به بواری ڕۆژنامه‌وانی له نووسینی ڕۆژنامه‌وانێکی کورد ڕوونوێنی کرا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، به‌یانی یه‌کشه‌مه کۆڕبه‌ندی پسپۆڕیی کتێب خوێن له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخراوه‌ی کتێبخانه‌کانی پارێزگای کوردستان بۆ لێکدانه‌وه‌ی ته‌وه‌ری کتێب و میدیا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆڕبه‌نده‌دا کتێبی " نووسین له ڕۆژنامه‌وانی" به‌رهه‌می نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کورد، ئیبراهیم محه‌مه‌د حسێنی، په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
ئه‌م کتێبه که کۆی چه‌ندین وتاری بواری ڕۆژنامه‌وانی و جۆری نووسینه‌کانه له میدیا و ڕۆژنامه‌دا، زیاتر له سه‌رچاوه کوردییه‌کانه‌وه کراوه‌ته فارسی و وه‌رگێڕان و نووسینه‌که‌شی له لایه‌ن ئیبراهیم محه‌مه‌د حسێنیه‌وه ئه‌نجام دراوه.
کتێبی نووسین له ڕۆژنامه‌وانی له ۱۳۶ لاپه‌ڕه‌دا ۱۸ ته‌وه‌ری بواری ڕۆژنامه‌وانی له‌وانه وتارنووسین، ته‌کنیکه‌کانی دیمانه کردن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵده‌ریی قه‌یران و .... لێکده‌داته‌وه.