دەسپێکرانی ڕکابەریی پینگ پۆنگ بازانی ئێرانی لە تۆڕی جیهانیی سوید لەمڕۆوە
تشرینی دووهم 13, 2017 15:57 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی تێنیس لەسەر مێزی تۆڕی جیهانیی سوید لەمڕۆوە دەس پێ بووەو تێیدا چوار نوێنەری ئێران بەپێی تیروپشکی ئەنجامگرتوو، دەکەونە ململانێ لەگەڵ خەنیمەکانیان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، نەوشاد و نیما عالەمیان هاوڕێ لەگەڵ ئەفشین نەوروزی و ئەمین ئەحمەدیان یاریزانانی ئێرانی ئامادە لە پێشبڕکێکانی تێنیس لەسەر مێزی تۆڕی جیهانیی سویدن. ئەو یاریزانانە لەمڕۆوە لە قۆناخی پێشەکیی ئەو پێشبڕکێیانە، ڕکابەریی لەگەڵ یاریزانانی دیکەی بەشدار دەس پێ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، لەکۆی١٥٧وەرزشوان لە٤٣وڵاتی جیهان بەشداری ڕکابەرییەکانی تێنیس لەسەرمێزی تۆڕی جیهانیی سویدن. خاڵ و ئیمتیازی ئەو پێشبڕکێیانە کاریگەریی دەبێ لەسەر ڕەنکینگی یاریزانانی بەشدار.
هەڵبژاردەی تێنیس لەسەر مێزی ئێران بەڕێنوێنی جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بووە.