پاڵەوانەتی تیمی پنت باڵی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی و نێوان کیشوەریی جیهان
تشرینی دووهم 13, 2017 15:58 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی پینت باڵی ئێران بەدرەوشانەوە لە پێشبڕکێ ئاسیاییەکان و پێشبڕکێکانی ئۆپێنی نێوان کیشوەریی جیهان لە مالزیا، میدالیای پاڵەوانەتی بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، هەڵبژاردەی پینت باڵی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێ ئاسیاییەکان لەگەڵ تیمی فەڕانسە کەوتەیاری و بەبردنەوە لەو تیمە نیشانی پاڵەوانەتی پێشبڕکێ ئاسیاییەکان وپێشبڕکێکانی ئۆپێنی نێوان کیشوەریی جیهانی بەدەست هێنا.
لە بەشی تاکەکەسیش ڕەزا بەدریان بە بردنەوەی هەشت یاری، بوو بە پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێیانە.
پینت باڵ وەرزشێکی گرووپی و تیمییە کە دوو گرووپ لە یاریزانان هەوڵ دەدەن بە گولـلەی ڕەنگی خەنیمەکانیان وەلا بنێن .