قۆناغی هەڵبژاردن کۆتایی پێ هات ، هەموو تیمەکان کە چوونە جامی نەتەوەکانی ئاسیا - ئێران لە گرووپی یەکەم
ئەو تیمگەلەی کە توانیان بڕونە قۆناغی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیا دیاریکران و تیمی ئێران لە پاڵ تایلەند ئوزبەکستان و چین تایپە چووە گرووپی یەکەم .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر ، قۆناغی هەڵبژاردنەکانی فووتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە بەڕێوە بردنی کێبەرکێکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کۆتایی پێ هات و شازدە تیمی ئامادە بوو لەو کێبەرکێیانە دیاری کرا .
ریزبەندی جامی نەتەوەکانی ئاسیایش بەم جۆرە دیاری کرا .
گرووپی یەکەم :چین تایپە - ئێران - ئوزبەکستان - تایلەند
گرووپی دووهەم :ڤیەتنام -قێڕقیزستان - ژاپۆن ئێراق
گرووپی سێهەم :چین -لۆبنان تاجیکستان ئەردەن
گرووپی چوارەم : مالزیا بەحرەین کۆریای باشوور میانمار
بەم جۆرە ئیمکانی هاوگرووپ بوونی ئێران لە گەڵ تایلەند و ئوزبەکستان نیە بەڵام مەترسیدارترین خەنیمی تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان لە قۆناغی سەرەتایی دەتوانێ تیمی ژاپۆن بێت کە لە گرووپی دووهەم دایە . کێبەرکێکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە 17 هەتا 29 ڕێبەندان بە میوانداریەتی چین تایپە بەڕێوە دەچێت .