تشرینی دووه‌م 14, 2017 17:56 Asia/Tehran
  • سڕانەوەی  ناخۆشی ئیتالیا لە جامی جیهانی2018

بە پێی ڕاپۆرتی یازدە نیوز ، لەچوارچێوەی یاری گەڕانەوەی پلەی ئافی جامی جیهانی 2018 ، ئیتالیا لە میلان میوانداری سوئیدبوو. ئاتزوری کە لەیاری یەکەم دا بە ئەنجامی یەک بە سەر سێفر لە جل زەردەکان توشی شکست بوو لەم یاریەدا بە ئەنجامی بێ گوڵ یاریەکەی کۆتایی پێ داو هەتا دوای 60ساڵ لە گەیشتن بە جامی جیهانی بمێنێتەوە.

سوید بەم ئەنجامە وەک یەکە بلیتی ڕوسیای کڕیی هەتا نازناوی یەکێ لە نوێنەرانی ئوروپا وەربگریت.بەم چەشنە تیمی نیشتمانی ئیتالیا دوای بەشداری شەست ساڵە لە جامی جیهانی وبەدەس هێنانی چوار پلەی پاڵەوانەتی لەم جامە ، نەیتوانی بەڵگەی بەشداری لە پێشبڕکیکانی ئەم جامە لەساڵی دووهەزارو هەژدە بە دەس بهێنێت وئەنجام وەلانرا.

جان لوئیجی بوفون دەروازە بانی کۆنە کاری ئیتالیا دوای سەدو حەفتاو پێنج یاری نیشتمانی ولەدووی ناکارامەیی ئیتالیا لە ڕێگای چوون بۆ جامی جیهانی دووهەزارو هەژدە ڕایگەیاند لەتیمی نیشتمانی تۆپی پی وڵاتەکەی خواحافیزی دەکات.

هەروەها دوای ناکارامەیی تیمی نیشتمانی توپی پیی ئیتالیا لە ڕێگابڕین بۆ جامی جیهانی دووهەزارو هەژدەی ڕوسیا بە ئەنجامی وەک یەکی بە بێ گوڵ لەبەرانبەر سوئید ، جامپیرو ونتورا سەریاری ئەم تیمە دەستی لە کار کێشایەوە.