تشرینی دووه‌م 15, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

سارە جەوانمەردی خانمە وەرزشکاری ئێرانی و هەڵگری دوو مێداڵیای زێڕی پارائۆلەمپیکی ریۆ لە دوو بواری تیرهاویشتن ، مەدالیای زێڕی خۆی بوی یارمەتی پێدانی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بۆ هەڕاج دانا .

ئەندامانی هەڵبژاردەی زۆرەوانیی ئازاد و فەڕەنگی ئێران هاوڕێی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کرماشان و سەرۆکی فێدراسۆنی زۆرەوانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان نێردران .

هەڵبژاردەی نۆپی پێی ئوسترالیا بە شکستی سێ بە یەکی هیندوراس لە یاری دوهەم دا ، وەک پێنجەمین تیمی کیشوەری ئاسیا و سی و یەکەمین تیمی جیهان مۆڵەتی ئامادەبوون لە مۆندیاڵی 2018 ی بەدەست هێنا .

پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ڤوشۆی ئێران لە دوو بەشی ساندا و تالوو بە ئامادەبوونی 300 وەرزشکار لە قالبی 34 تیم لە شاری زەنجانی رۆژاوای ئێران بەڕێوەچوو .

سادق موقیم ڤوشۆکاری ئیلامیی لە بەشی تالودا توانی پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنز لە مل بکات .