کانونی یه‌که‌م 02, 2017 11:33 Asia/Tehran
  • تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا و پەراوێزەکانی

تیر وپشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا بەڕێوە چوو و ئێران لە کۆمەڵەی مەرگ(کۆمەڵەی دووهەم) دایە. گرووپی شەشەمیش بە ئامادەبوونی تیپەکانی )ئەڵمانیا، مەکسیک، وسوید) زۆر ئەستەم دەنوێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ویبسایتی نەوەد، ئەنجام دوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی، تیر و پشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا، هەینی دەهەمی سەرماوەز(یەکەمی دیسەمبەر) بەرێوە چوو و٣٢ تیپ کە بەشداری جامی جیهانین ، خەنیمەکانیی خۆیانیان ناسی. تیرو پشکی جامی جیهانی لە کۆشکی کرێملینی مۆسکۆ(ڕوسیا) بەڕێوە چوو.

٣٢ تیپ کە توانیان بگەنە قۆناخی بەشداری جامی جیهانی ٢٠١٨ ، لەهەشت کۆمەڵی چوار تیپی ڕیزبەندی دەکرێن .ئەوتیپانەی چوونەتە جامی جیهانی بریتین لە :

خشتەی ڕیزبەندی یەکجاری مۆندیالی ٢٠١٨

 

 

لە کیشوەری ئەوروپا، زۆرترین تیپەکان لە جامی جیهانی دان، ١٤ تیپی:(ڕوسیا، فەرەنسا، پۆرۆگال، ئەڵمانیا، سێربێا، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئیسپانیا،بەلجیکا، ئایسلەندا،سوئیسرا،کرواتیا، سوید، دانیمارک). ئەمریکای باشووری ٥ تیپ(بەرازیل،ئارژانتینا، پێرو،کۆلۆمبیا،ئۆرۆگۆای).ئاسیا ٥ تیپ(ئێران ،عەرەبستانی سەعوودی، ئۆسترالیا،کۆریای باشووری و ژاپۆن).ئافریقا ٥ تیپ(تونیس،مەغرێب،نیجریە،سەنیگال، مێسر. ئەمریکای باکووری ٣ تیپ (کۆستاریکا،مەکسیک، پاناما).

 

"گەری لینەکێر" براوەی پێلاوی زێرینی مۆندیالی ١٩٨٦ هاوڕێ "ماریا کۆماندنایا" ژۆرنالیستی وەرزشی ڕوسیا، بەڕێوە بەرانی ڕێ ورەسمی تیر وپشکی مۆندیالی ٢٠١٨ بوون. هەشت وڵاتێک کە تابە ئێستا براوەی جامی جیهانی بوون ، هەرکام نوێنەرێکیان دیاریکردووە تا یارمەتی چلۆنایەتی بەڕێوە چوونیی  پرۆسەی تیر وپشکەکەبدەن. نوێنەرانی ئەم هەشت وڵاتە بریتین لە گۆردۆن بێنێکس لە بەریتانیا،کافۆلە بەرازیل،کاناوارۆ لە ئیتالی، لورەن بلاون لە فەرەنسا، دیەگۆ فۆرلان لە ئۆرۆگۆای، کارلێس پۆیۆل لە ئیسپانیا، نیکیتا سیمۆنیان نوێنەری ڕوسیای میواندار.

.چەند وێنەیەک لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پیی 

 

 

مۆندیالی ٢٠١٨ ی ڕوسیا، ڕۆژی ١٤ ژۆئەن(٢٤جۆزەردان) دەستپێدەکرێت و ڕۆژی ١٥ جولای (٢٤پووشپەر) کۆتایی دێت. ١٢ یاریگە میوانداری جامی جیهانی ڕوسیان. یاری بۆ دەسپێکران کاتژمێر ١٨ و ٣٠ خولەکی ٢٤ جۆزەردان لە یاریگەی لۆژنیکی بەرێوە دەچێت.ئەم یارییە لە نێوان تیپەکانی ڕوسیا و عەرەبستانی سەعوودییە.

 

 

خالە گرنگەکانی تیر وپشکەکە:

١-ڕوسیا وەکوو میواندار، هەر لە پێشەوە لە کۆمەڵەی یەکەم و لە جێگەی A دا دەبێت.حەوت تیپی دیکەی ئاستی یەکەم ،لە کۆمەڵەکانی دووهەم تا هەشتەم دا دەبن.

٢- لە سەر ئەم بنەمایە ، تیپەکانی تری ئاستی دووهەم، سێی و چوارەم، لە کۆمەڵەکانی هەشتانە دا جێگیر دەبنەوە.لە کۆمەڵەیەک دا ئەگەری بوونی زیاتر لە دوو تیپ لە کیشوەری ئەوروپا نییە و هیچ تیپێک ناکرێ لەگەڵ هاوکیشوەری خۆی بەڕەو ڕوو بێت جگە لە تیپەکانی کیشوەری ئەوروپا

 

سەرپەیڤ