کانونی یه‌که‌م 08, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی کورد دیسان لە سەر بانی جیهان ڕاوەستا

سیامەندی ڕەحمان بەهێزترین پیاوی کەم ئەندامی جیهان بە دەس خستنی میداڵای زێڕ لە ڕکابەرایەتیی جییهانی مەکزیکدا ، دیسان هەر پلەی پاڵەوانەتییەکەی خۆی لە جیهاندا پاراست و لە سەر لوتکە مایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سیامەند ڕەحمان وەرزشوانی قورسایی ھەڵگری کوردی خەڵکی شاری شنۆ هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شەشەمین ڕۆژی ڕکابەرایەتیی جیهانی قورسایی هەڵگرتنی کەم ئەندامانی جیهان لە وڵاتی مەکزیک، لە ڕکابەرایەتیی کێشی واوەقورسدا، بە بەرز کردنەوەی ئاسنی ٢٨٥ کیلۆگرامی، میداڵیای زێڕ و پلەی پاڵەوانەتیی بە دەست هێنا.

"مەنسوور پورمیرزایی" ئاسنهگەڵگری کەم ئەندامی دیکەی ئێرانیش بە ڕکۆردی ٢٤١ کیلۆگرام میداڵای زیوی کردە مل و بوو بە وەرزشوانی دووەمی جیهان لەم لقە وەرزشییەدا.

پلەی سێهەم و میداڵیای برۆنزی ئەم کێشی واوە قورسەیش گەیشتە ئاسنهەڵگری ئەردەنی کە توانی ئاسنی ٢٣٥ کیلۆگرامی بەرز بکاتەوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران بە دەست خستنی ٣ میداڵیای زێڕ، ٤ زیو و برۆنزێک تا کۆتایی ڕۆژی شەشەمی ڕکابەرایەتییەکە لە سەر پلەی دووەمدایە. ئەم ڕکابەرایەتییە جیهانییە کە لە مەکزیکدا بەڕێوە دەچێ سبەی (شەممە) کۆتایی دێت.