کانونی دوھەم 06, 2018 21:32 Asia/Tehran
  •  پێداچوونەوەیەک بەسەر ڕووداوەکانیی وەرزشی ساڵی ٢٠١٧

لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕکابەرییەکانیی وەرزشی یەکجار گرنگ و هەستیار و جێی سەرسوورمان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی جیهان دا بەڕێوە چوو کە پێداچوونەوەیەکمان دەبێت بە سەرئەوان دا .

 شانازی خوڵقاندنەکانیی وەرزشڤانانی ئێران:

 هەڵبژاردەی تۆپی پیی ئێران بە سەرکەوتنی2-0  بەرامبەر تیپی ئۆزبەکستان توانی سەرکەوتنیی بۆ جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا مسۆگەڕ  بکات .

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران بۆ هەشتەمین جار بوو بە پاڵەوانی جیهان. ئەمە شەشەمین پاڵەوانیی بەردەوامی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازاد لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ بوو.

هەڵبژاردەی هەندباڵی لێواری  ئێران لە ڕکابەرییەکانیی ئاسیایی دا پلەی سێهەمی دەستخست و چوو بۆ ڕکابەرییەکانی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا .

ئێحسان حەدادی میللی پۆشی تیپی ڕاکردن و مەیدانی ئێران میدالیای زێری ڕکابەرییەکانیی ڕاکردن و مەیدانیی پاڵەوانیی ئاسیای دەستخست.

 

گرنگترین ڕووداوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا:

 دەبێلی کەهکەشانییەکان

 ڕیئالی مەدرید لە چەمپیۆنز لیگ دەبێلی کرد. قووتابیانی زەیدان بۆ دووهەمین ساڵی بەردەوام، بوون بە سەرکەوتووی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا. کەهکەشانییەکان لە فیناڵ ٤ بە ١ یوڤێنتووس یان شکست دا تا بۆ دوازدەهەمین جار لە سەر لوتکەی ئەوروپا دا ڕاوەستن. بەم شانازییانە هەر وەها دەبێ تۆپی زێرینی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئەستێرەی ئەم تیپە یش زێدە بکەین.

کرینەکانی سەرسام هێنەری پاری سەن ژێرمەن

یانەی پاری سەن ژێرمەن لە هاوین دا هاوکات لەگەڵ بەخزمەت گرتنی نەیمار و ئەمباپە، دوو ئەستێرەی بەرازیلی و فەرەنسەوی دونیای تۆپی پێی چوار سەد ملوێن یۆرۆی خەرج و ڕێکۆردێکی بێ وینەی تۆمار کرد . لێکۆڵینەوە لەمەڕ لەبەر چاو نەگرتنی فیرپلێ دراوی دژی ئەم یانەیە  لەئارادایە.

 

ماڵئاوایی پالەوانی ئەفسانەیی ڕۆم

لە ئیتالیا، فرانچێسکۆ تۆتی دوای بیست و پێنج وەرز یاری بە کراسی "ئا .س .ڕۆم " پێلاوەکانی هەڵاواسی بەڵام بە جیی ئەو چووە ڕیزی ڕاهێنەرانی ئەم تیپە 

 فرانچێسکۆ تۆتی

ئیتالیا و ماڵئاوایی تاڵ لەگەڵ جامی جیهانی

شکست بەرامبەر سوید و بەشدار نەبوون لە جامی جیهانی دوای شەست ساڵ کارەساتێکی گەورە بۆ تۆپی پێی ئیتالیا بوو.

 

تینیس و کامبەکە گەورەکان

 ڕاجێر فێدێرێر لە فیناڵی ئۆپینی ئۆسترالیا بەرامبەر ڕافائێل ناداڵ سەرکەوت. وەرزشڤانی سویدی بە سەرکەوتن لەیەکەم گرەند ئێسلمی ساڵ دەسپێکێکی ئەفسانەیی لە ساڵی ٢٠١٧ دا بووە. ئەو دوای دەستخستنی ئەم پلەیە وتی: "گەڕانەوە ئەویش بەم شێوە وەکوو ئەفسانەکانە".

سێرنا ویلیامز لە حالێک دا سەرکەوتووی ڕکابەرییەکانی تێنیسی ئۆپێنی ئۆسترالیابوو کە سێی مانگی یەکەمی دوو گیانی خۆی ڕادەپەڕاند. ئەو بۆ دایکبوون بۆ ماوەیەک وەستانیی لە چالاکی خۆی دا بەدی هێنا.

ڕافائێل ناداڵ بۆ دەهەمین جار لە ئۆپێنی فەرەنسا بوو بە پاڵەوان. ئەو بەم چەشنە هەروەک غەنیمەکەی ڕاجێر فێدێرێر ساڵی خۆی بە پاڵەوانیی لە دوو گرەند ئێسلم بە ئاکام گەیاند.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ