"٨٠ هایکۆی حەوا" بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاوبوویەوە
"٨٠ هایکۆی حەوا" سێهەمین بەرهەمی خاتوونی شاعیری کورد لەیلا ڕەزایی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاوبوویەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا ڕەزایی لەبارەەی ئەم کتێبەوە وتی: ٩٠ هایکۆی حەوا دەتوانێ سەرەتایەک بێت بۆ هایکۆنووسیی کوردی و لە ۱۳۲ لاپەڕە و لە ٤٠ هایکۆی کوردی و ٤٠ هایکۆی فارسی پێکهاتووە.
ناوبراو وتیشی: هایکۆنووسیم لە دەیەی ٨٠ی هەتاوییەوە و لە ئەنجومەنە ئەدەبییەکانەوە دەست پێکرد و لە ماوەی ئەم ساڵانەدا خوێندنەوە و توێژینەوەیەکی چڕم لە سەر ئەو فۆرمە شێعرییە بووە کە دەسکەوتەکەی دوو کتێبە شێعری هایکۆیە کە یەکەمیان ساڵی ١٣٩٤ و بە زمانی فارسی لە ژێر ناوی "هایکۆ به زمانێکی ساکار" بڵاوکردۆتەوە و کتێبی "٨٠ هایکۆی حەوا"ش دووهەمین تاقیکاریی لەو بوارەیە.
لەیلا ڕەزایی لە دایکبووی یەکێک لە گوندەکانی شاری قوروەیە و چالاکییەکانی لە بواری ئەدەبی و چیرۆکنووسیی لە هەرەتی میرمنداڵییەوە دەست پێکردووە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی چیرۆکی لە ئاستی قوتابخانەکانی وڵاتدا مسۆگەر کردووە و لە دەیەی ٨٠ی هەتوییەوە بە شێوەی جیدی لە بواری شێعردا چالاکی دەکات.
ناوبراو خەڵاتی شێعری بەردەنگانی ئەحمەد شاملوو کە لە ماڵی ئەو هونەرمەندە خوالێخۆشبووە بەڕیوەچوو، مسۆگەر کردووە و یەکەمین بەرهەمە شێعری به ناوی "شێعر بۆ ژنانەبوونی زەوی"ی بڵاوکردەوە.
لەیلا ڕەزایی لە ئێستادا ئەندامی یانەی قەڵەم بەدەستانی ئێرانە، ئەندامی فەخریی کتێبخانەی نیشتمانی ئێران و سندووقی گوژمەی پاڵپشتی لە شاعیران و نووسەران و رۆژنامەوانانە. ناوبراو لە ساڵی رابردوو وەک گەنجی هەڵبژاردەی ڕێکخراوی نیشتمانی گەنجانی وڵات هەڵبژاردراوە.